د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرسەو سەرەخۆشى ئاڕاستەى بنەماڵەى (محمد حسن حمدأمین) خوێندکارى زانکۆى ڕاپەڕین دهكات، کە ڕۆژى دوو شهممه، رێکەوتى (١٤/١٢/٢٠١٥) له ڕوداوێكی دڵتهزێن و بههۆی ڕوداوێکى هاتوچۆ لهسهر رێگهی ڕانیە - قەڵادزێ گیانی لهدهستدا.ئەمەى خوارەوە دەقى پرسەنامەکەیە..
بۆ بنەماڵەى (محمد حسن) خوێندکارى زانکۆى ڕاپەڕین
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی گیان لەدەستدانى خوێندکارى خۆشەویست (محمد حسن حمدأمین)مان بیست، کە رێکەوتى (١٤/١٢/٢٠١٥) له ڕوداوێكی دڵتهزێن و بههۆی ڕوداوێکى هاتوچۆ لهسهر رێگهی ڕانیە - قەڵادزێ گیانی لهدهستدا.
لێرەوە بەناوی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەتان دەكەم و، خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم، دوعا خوازم لەخوای گەورە، جێگەی کۆچکردوو بەهەشت بێت، و رۆحی شاد بێت، لەخوای مەزن دەخوازم، سەبوری و هێزو ئارامیتان بەرامبەر ئەو خەمە گەورە پێ ببەخشێت و، ئەوە دواین ناخۆشیتان بێت.
لە هەمان کاتدا هیواى زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارانى ڕوداوەکە دەخوازین و، هیوادارین بەزوترین کات بە تەندروستیەکى باش و سەلامەتەوە بگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان بۆ بەردەوامیدان بەپڕۆسەى خوێندن.
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
د.یوسف گۆران
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
١٦ /١٢/٢٠١٥
رۆژی دوو شەممە ۲۰۱٥/۱۲/۱٤ لەسەر ڕێگەی سەرەکی ڕانیە-قەڵادزێ مینی پاسێك لە جۆری (هایس) كە ژمارەیەك خوێندكاری زانکۆی ڕاپەڕینی دەگواستەوە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ (ڤێكترا) دوچارى ڕوداوێکی هاتوچۆ هات و، بەوهۆیەوە خوێندكارێك بەناوی ( محمد حسن حمدامین) گیانی لەدەستداو (١١) خوێندكاری دیكەش برینداربون.