وا بڕیارە رۆژى یەک شەممەى داهاتوو موچەى مانگى تەموزى مامۆستایان و فەرمانبەرانى وەزارەتى خویندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دابەش بکرێت.
لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى ڕاگەیاند: دواى هەوڵە بەردەوامەکانى وەزارەتەکەمان بۆ دابینکردنى موچەى مانگى (٧) مامۆستایان و فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، ئەمڕۆ لەسەروى خۆمان ئاگادار کراینەوە کە ڕۆژى یەک شەممەى داهاتوو کە دەکاتە ڕێکەوتى (١/١١/٢٠١٥) موچەى مانگى (7) مامۆستایان و فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى دابەش دەکرێت.