خوێندنەوەیەك بۆ رەهەندە جیاجیاكانی جەژنی نەورۆز
لەچوارچێوەی چالاكییەكانی هەفتەی رووناكبیری و هونەری نەورۆز پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 25/3/2018، لەهۆڵی كافێنتی نیشتمانیی ئەمنە سوورەكە، بەئامادەبوونی بابەكر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەك ئەكادیمی و نووسەرو جەماوەر، كۆڕێك بەناونیشانی : خوێندنەوەیەك بۆ رەهەندە جیاجیاكانی جەژنی نەورۆز بۆ مامۆستا ئەیوب رۆستەم بەڕێوەچوو.
سەرچاوە:ڕاگەیاندنى بەرێوبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى
لەچوارچێوەی چالاكییەكانی هەفتەی رووناكبیری و هونەری نەورۆز پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 25/3/2018، لەهۆڵی كافێنێتی نیشتمانیی ئەمنە سوورەكە، پانێلی (چۆن گەشەی زیاتر بەسیمای پایتەختی رۆشنبیری بدەین؟) بەڕێوەچوو. بەبەشداری هەریەك لە بەڕێزان: بابەكر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، هەڵكەوت عەبدوڵڵا نووسەرو وەرگێڕ، د.دڵشاد عەبدولڕەحمان رووناكبیرو چالاكەوانی سیاسیی، ئەنوەر حسێن نووسەرو رۆژنامەنووس.
سەرچاوە:ڕاگەیاندنى بەرێوبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى
پیرەمێردی نەمر
حاجی تۆفیق به‌گ، پیره مێرد مه‌شهور
مامۆستای زانای كوردی خوارو ژوور
كام پیر؟ ئه‌و پیره‌ی به‌ژیان‌و ژین
گشت كوردستانی پڕ كرد له‌زانین
كام پیر؟ ئه‌و پیره‌ی هیمه‌تی نواند
بۆ كوردی نوسین ئه‌و رچه‌ی شكاند
قانع
پیره‌مێردی نه‌مر
تۆفیق به‌گی مه‌حموود ئاغای هه‌مزاغای مه‌سره‌ف، كه دواتر ناوی پیره مێردی له‌رۆحی خواجه عوبێدوڵڵای ئه‌نسارییه‌وه وه‌رگرت‌و كردیه نازناوی خۆی،له‌دایكبووی ساڵی 1867ی گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌ی شاری سلێمانییه، له حوجره‌كانی ئه‌م شاره‌و شاری بانه ده‌رسه ئاینییه‌كانی خوێند. دواتر وه‌ك فه‌رمانبه‌ری میری له سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه خزمه‌تی كرد.
پیره‌مێرد هه‌ر له‌منداڵیه‌وه خولیای ئه‌ده‌ب‌وخوێندنه‌وه‌ی شیعری شاعیران ئه‌بێ‌و ئه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری شیعره‌كانی نالییه‌وه، له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ڵێ تا مه‌وله‌ویم نه‌ناسی بوو، نالیم به‌پێغه‌مبه‌ری شیعری كوردی ئه‌زانی!.
پیره‌مێرد 31 ساڵی قۆناغی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی له‌سلێمانی به‌خوێندن‌و وه‌زیفه‌و خولیای ئه‌ده‌به‌وه به‌سه‌رئه‌بات.
له‌دوای ئه‌وه قۆناغی دووه‌می ژیانی ده‌ست پێده‌كات كه له‌ساڵی 1898 ه‌وه له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عیدی حه‌فید ئه‌چێته ئه‌سته‌نبوڵ‌و چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له‌وێ ئه‌مێنیه‌وه.
سه‌ره‌تا به‌هۆی شاره‌زایی له‌زمانی فارسی، له‌كۆشكی سوڵتانه‌وه داوای لێئه‌كرێ به‌زمانی فارسی وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی شا ناسره‌دینی پادشای ئێران بداته‌وه كه بۆ سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی نووسی بوو، پیره‌مێرد هێنده وه‌ڵامێكی جوان به‌زمانی فارسی ئه‌نوسێ،ئه‌بێته جێگه‌ی سه‌رنجی كاربه‌ده‌ستان، له‌پای ئه‌وه سوڵتان پله‌ی به‌گی ئه‌داتێ‌و ئه‌یكاته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌سته‌نبوڵ.
سه‌رباری وه‌رگرتنی ئه‌و پله‌وپایه باڵایه، پیره‌مێردپێی وابووه ئه‌وه شتێكی كاتییه‌و لای ئه‌و خوێندن‌و خوێنده‌واری هه‌میشه‌یی‌و گرنگتر بوون، هه‌ربۆیه‌ش له‌وێ رێگه‌ی خوێندنی گرتۆته به‌ر‌و كۆلیجی حقوقی ته‌واو كردووه‌و دواتر بووه به‌پارێزه‌ر‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاری رۆژنامه‌نووسی كردووه‌و ماوه‌ی چوار ساڵ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ره‌سملی كتاب‌و خاوه‌ن‌و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی كورد بووه‌و له‌چه‌ندین گۆڤار‌و رۆژنامه‌ی تری كوردی‌و توركی‌و فارسی وتار‌و شیعر‌و نوسینه‌كانی بڵاو كردۆته‌وه. ته‌نانه‌ت به‌رهه‌مه‌كانی بۆ رۆژنامه‌كانی ئێران‌و میسر‌و فه‌ره‌نساش ناردووه.
بێ له كاری پارێزه‌ری‌و رۆژنامه‌نووسی، پیره‌مێرد كاری ئیداریشی كردووه‌و چه‌ندین پۆستی باڵای وه‌ك قائیمقامی‌و موته‌سه‌ریفی له‌توركیا وه‌رگرتووه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته باڵایانه‌شی هه‌بووه،كێشه‌ی ره‌وای میلله‌ته‌كه‌ی هه‌رله‌بیر بووه‌و خه‌باتی سیاسی‌و روناكبیری بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد كردووه‌و له‌چه‌ند كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوی سیاسی كورده‌كانی توركیادا خه‌باتی كردووه‌وخۆی وته‌نی ماخۆلانی كوردایه‌تی‌و نیشتمانپه‌روه‌ری كه‌وتبووه سه‌ری‌و له‌ئه‌سته‌نبوڵ نه‌عره‌ی نیشتمانی كێشاوه.هه‌ر به‌هۆی هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانیه‌وه چه‌ندین جار له توركیا زیندانی كرابوو و بڕیاری له‌سێداره‌دانیشی بۆ ده‌رچوو بوو.به‌ڵام پیره‌مێرد وه‌ك له وه‌سێتنامه‌كه‌یدا ئه‌ڵی به‌سه‌ربه‌رزی ئه‌زانم كه له‌رێی باوه‌ڕی خۆما حه‌پسی‌و زیندانی زۆرم دیوه.
ئه‌سته‌نبوڵ وه‌ك شارێكی گه‌وره‌و خاوه‌ن شارستانی، مه‌ڵبه‌ندێكی گرنگ بووه بۆ پێگه‌یاندنی پیره‌مێرد له‌رووی خوێندن‌ونوسین‌و زمان‌و رۆژنامه‌گه‌ری‌وپارێزه‌ری‌و ئیداری‌و سیاسییه‌وه.
له‌دوای چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك مانه‌وه‌ی له‌توركیا، له‌ساڵی 1925 گه‌ڕایه‌وه سلێمانی، لێره‌وه قۆناغێكی تری خزمه‌ت‌و به‌خششه‌كانی ده‌ستی پێكرد‌و بڕیاری دا هیچ وه‌زیفه‌یه‌كی حوكمی وه‌رنه‌گرێ‌و خۆی بۆ خزمه‌تی خوێنده‌واری‌و رۆژنامه‌نووسی ته‌رخان بكات، كه‌به‌لای ئه‌وه‌وه له‌هه‌موو كارێكی تر پیرۆزتر بوو.هه‌ر واشی كرد.
ئیدی بووه پشتیوانی رۆژنامه‌ی ژیان‌و شیعر‌و نووسینه‌كانی له‌و رۆژنامه‌یه‌دا بڵاو ئه‌كرده‌وه.
له5ی ئایاری 1932 وه‌وه تا 15ی حوزه‌یرانی 1950 له قه‌له‌نده‌رخانه‌كه‌یه‌وه رۆژنامه‌كانی ژیان‌و ژینی به‌دوای یه‌كدا ده‌ركرد‌و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌ره‌وتی رۆشنبیری‌و رۆژنامه‌گه‌ری كوردی كرد.
بێجگه‌له كاری رۆژنامه‌نووسی، پیره‌مێرد بایه‌خێكی زۆریشی به‌خوێندن‌و خوێنده‌واری دا‌و باوكی روحی قوتابخانه‌ی زانستی ئێواران بوو، كه ماوه‌ی 12 ساڵ به‌رده‌وام بوو له‌روبه‌روبونه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌واری‌و ئه‌نجامدانی چه‌ندین چالاكی ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ری،سه‌دان كه‌س له‌وێوه فێری خوێنده‌واری بوون.
یه‌كێك له‌ده‌ستكه‌وته نایابه‌كانی تری پیره‌مێرد بوژانه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز بوو وه‌ك بۆنه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد،ساڵانه سه‌رپه‌رشتی رێوره‌سمی ئاگركردنه‌وه‌و سه‌یرانی نه‌ورۆزی له مامه‌یاره‌و كارێزی وه‌ستا شه‌ریف ئه‌كرد‌و گیانی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی به‌به‌ر ئه‌و بۆنه‌یه‌دا كرده‌وه.
پیره‌مێردی نه‌مر باوكی میهره‌بانی ژیان‌و ژین‌و زانستی‌و نه‌ورۆز بووه‌و چوار جگه‌ر گۆشه‌ی خۆشه‌ویستی بوون‌و زیاتر له 20ساڵی ته‌مه‌نی به‌وان به‌خشی. به‌وه‌ش خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌بواری رۆژنامه‌گه‌ری‌و خوێنده‌واری‌و كه‌لتووری‌و بوژانه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانپه‌روه‌ری كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه پیره‌مێرد روناكبیرێكی پێشكه‌وتنخواز‌و پشتیوانێكی گه‌وره‌ی ژنان‌و دابینكردنی مافه‌كانیان بوو.
هه‌روه‌ها بایه‌خێكی زۆری به‌رشته‌كانی هونه‌ر به‌گشتی‌و هونه‌ری شانۆ به‌تایبه‌تی دابوو.
به‌بایه‌خه‌وه له‌رۆڵی پیره‌مێردی نه‌مر ده‌ڕوانرێ و به‌یه‌كێك له‌پایه بنچینه‌ییه‌كانی رۆشنبیری‌و خوێنده‌واریی سلێمانی داده‌نرێ و به‌هه‌وڵه‌كانی ئه‌م‌و روناكبیرانی دیكه ئه‌م شاره به‌شاری رۆشنبیری ناسرا‌و دواتر به‌ره‌سمیش بووه پایته‌ختی رۆشنبیری.
ئه‌م كه‌سایه‌تییه گه‌وه‌ه‌یه له 19ی حوزه‌یرانی 1950دا ماڵئاوایی یه‌كجاری ئه‌كات‌و به‌خاكی مامه‌یاره ئه‌سپێردرێ.
هه‌زار سڵاو له گیانی پاكی پیره‌مێردی شاعیرونوسه‌رو پارێزه‌ر‌و رۆژنامه‌نووس‌و كوردپه‌روه‌ر.
چراکانی نیشتمان
پرۆفیسۆر د.كاوس قەفتان
د.كاوس قەفتان كەسایەتییەكی گەورەی ئەدەبی‌و ئەكادیمی كوردستانە‌و خزمەتێكی زۆری بەرشتە جیا جیاكانی ئەدەبی‌و زانستی‌و خوێندن‌و پەروەردە كردووە.
ساڵی 1933 لەشاری سلێمانی لەدایك بووە.
قۆناغەكانی خوێندنی لەسلێمانی‌و بەغدا‌و مۆسكۆ تەواو كردووە.
كۆتایی ساڵی 1963 بڕوانامەی دكتۆرای لەمۆسكۆ بەدەستهێناوە‌و ساڵی 1967گەڕاوەتەوە بەغدا‌و وەك توێژەر لەوەزارەتی پەروەردە خزمەتی كردووە.
لەسەرەتای حەفتاكانی سەدەی رابردوو بۆتە مامۆستا لەبەشی كوردیی كۆلیجی ئادابی زانكۆ بەغدا.
ساڵی 1981 خانەنشین كراوە‌و ئیدی وەك ئەندامی كۆڕی زانیاری كورد خزمەتی كردووە.
جارێكی تر گەڕاوەتەوە بواری خوێندن‌و فێركردن‌و لەساڵانی 1987- 2000 وەك مامۆستای مێژوو لەكۆلیجی ئاداب‌و بەشی كوردی كۆلیجی پەروەردەی زانكۆی بەغدا خزمەتی بەخوێندكاران كردووە‌و دواتر گەڕاوەتەوە شاری سلێمانی‌و لە بەشی مێژووی كۆلیجی زانستە مرۆییەكان درێژەی بەخزمەت داوە.
د.كاوس وەك چیرۆكنوسیش خزمەتێكی زۆری بەبواری ئەدەبی كردووە‌و لەو بوارەدا شوێن پەنجەی دیارە‌و خاوەنی چەندین چیرۆكە كە لەدووتوێی چەند كتێبێكدا چاپ كراون.
خاوەنی چەند كتێبێكی دیكەی ترە لە بواری لێكۆڵینەوەی مێژوویی‌و ئەدەبی.
لەزمانی روسیشەوە چەند كتێبێكی بەنرخی وەرگێڕاوە.
بەگشتی 28 كتێبی لە بوارە جیاجیاكاندا بەچاپ گەیاندووە.
بەداخەوە ئەم پیاوە هەڵكەتوو و روناكبیر‌و ئەكادیمییەی كورد لە 22ی ئازاری 2009 بۆ دواجار ماڵئاوایی كرد.
درودی رێز‌و وەفا‌و ئەمەكداری بۆ گیانی پاكی.