FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks

سلێمانى :چالاکییەکانى نەورۆزى بەرخودان

27 آذار/مارس 2018
 
لە حەوتەم رۆژی چالاكییەكانی هەفتەی رووناكبیری و هونەری نەورۆز لە شارى سلێمانى ، چەند چالاكییەك و كۆنسێرتی موزیك و گۆرانی پێشكەشكرا.
سەرەتا لە رۆژى ٢٠١٨/٣/٢٦لە هۆلًی رۆشنبیری دوو چالاكیی بەشی سەنتەرەكان پێشكەشكرا یەكێكیان كۆنسێرتی تیپی موزیكی لوڕ و ئەوەی تریان بەرهەمی كۆمەڵەی هونەری میللی كوردستان بوو. كە چەندین پارچە موزیك و گۆرانی كوردی پێشكەشكرا. دواتریش لە هۆڵی تەوار كۆنسێرتێكی بەشی هونەرەكانی موزیكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەر پێشكەشكرا، وەكو رێزێك بۆ خۆڕاگری و قوربانیانی شاری عەفرین, شایانى باسە چالاکییە هونەرى و رۆشنبیرییەکان لە شارى سلێمانى کە وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان بەرێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى سەرپەرشتى دەکات ماوەى یەک هەفتەیە بەردەوامى هەیە.

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.