بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەرێز(خالید دۆسکی) و ژمارەیەکی بەرچاو لە نوسەر و ڕوشنبیران و مامۆستایانی زانکۆ‌و پیاوماقوڵانی خۆشناوەتی و دەڤەری شەقڵاوە.
ڕۆژی 2018/3/7 لەشارۆچکەی شەقڵاوە ، سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی سەنتەری هەندرێن بۆ زمان و توێژینەوەی کەلتوری / زانکۆی سۆران و یەکەمین کۆنفڕانسی نێو دەوڵەتی ئینستیتوتی کەلەپووری خۆشناوەتی بەرێوەچوو.
کۆنفرانسی ساڵی (2018) تەرخانکراوە بۆ ڕۆڵی خۆشناوەکان و شارۆچکەی شەقڵاوە ڵەناو مێژووی گەلی کورد‌و ناوچەکە.
بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەک توێژنەوە لەماوەی ڕۆژانی کۆنفرانس کە لەلایەن پسپۆران و مامۆستایانی زانکۆ ئامادەکراوە پێشکەش دەکرێ.
به درووشمی ( لاوان پێشڕه‌ون بۆ گۆڕانكاری و پێكه‌وه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ) .. كه درووشمی پرۆژه هاوبه‌شه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێرو رێكخراوی UNICEF ه ، یه‌ك شه‌ممه 4_3_2018 ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی بنه‌سڵاوه ، خولێكی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ 25 فێرخوازی سنووره‌كه‌یان كرده‌وه كه ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت
د سالار عوسمان: پشتیوانی لە چالاکییە هاوبەشەکان دەکەین.
بەرێز ( د سالار عوسمان ) بریکاری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بۆ کاروباری رۆشنبیری لە ئۆفیسی تایبەتی لە دیوانی وەزارەت و بە ئامادەبوونی بەرێز(نامق ھەورامی) بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان پێشوازی کرد لە شاندێکی کونسولخانەی ئێران و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری شاری( سنە)ی رۆژهەڵاتی کوردستان کە هەر یەک لەبەرێزان(ئەستیری, سامان ئەحمەدی) نوێنەرایەتیان دەکرد.
لە دیدارەکەدا باس لە بەشداری هەرێمی کوردستان لەپێشانگای کتێب لەشاری (سنە)لەسەرەتای مانگی ئاداردا کرا، ھەروەها جەخت لەسەر کاری بەردەوامی رۆشنبیری لەنێوان هەردوولادا کرایەوە ، بەتایبەت بەشداری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لەچالاکییە جۆراوجۆرە کلتوورییەکان لەرۆژهەڵاتی کوردستاندا.
بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، وێڕای دەستخۆشی، پشتگیری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی دەربڕی و بەڵێنی ئەوەی پێدان کە بەپێی توانا بەشداری لەو پێشانگایەدا دەکەن و جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە، کە پەیوەندیی کلتووری بەشێکە لە ستراتیژی وەزارەت و لەو پێناوەشدا کاری ڕشت دەکەین.
هەریەک لەبەرێزان (عەتا محەمەدی و محەمەد عەلی موعینی و بەهرۆز سامانی )ئەندامی شاندی رۆشنبیری و هونەری شاری (سنە )بەشدار بوون.
بەسەرپەرشتی وەزیر ڕۆشنبیری و لاوان بەرێز (خالید دۆسکی) و بەئامادەبوونی هەر یەک لە بریکاری وەزیر بۆ کاروباری ڕۆشنبیری بەرێز(د.سالار عوسمان)، بەرێوەبەری دیوان و جێگری ب. دیوان.
سەرجەم بەرێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان.
ئەمڕۆ 2018/1/30 لەدیوانی وەزارەت کۆبونەوەی ئاسایی وەرزی ئەنجومەنی وەزارەت بەرێوەچوو.
ئامانج لە کۆبونەوە، باسکردن و هەڵسنگاندنی کاروچالاکییەکانی ساڵی (2017)و چارەسەکردنی ئەو گیروگرفتانەی کە لەتوانادا بێ چارەسەریان بۆ بکرێ، هەروەها تاوتوێکردنی پلان و کار‌و بەرنامەی وەزارەت بۆ ساڵی( 2018).
لەم بارەیەوە گفتوگۆی زۆرکراو پێشنیاری باش کرا تا لەساڵی (2018)سەرەڕای قەیرانی دارایی و ناسەقامگیری دۆخی کوردستان ، عێراق وناوچەکە، بتوانرێ و هەوڵ بدرێ زۆرترین چالاکی ڕوشنبیری، هونەری و وەرزشی ئەنجام بدرێ.
ڕوژی دووشەممە 2018/1/29 شاندێكى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان و لێژنه‌ى رۆشنبیرى په‌رله‌مانیان كرد.
شانده‌كه‌ى وه‌زاره‌ت له به‌ڕێزان (د. سالار عوسمان) بریكارى وه‌زاره‌ت بۆ کاروباری ڕۆشنبیری و (ئاسۆ حه‌سه‌ن) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و (چنوور نامیق و طارق ئاكره‌یى ) لە به‌شى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و خاتوو( نه‌سرین حه‌سه‌ن) لیژنه‌ى دڵنیایى جۆرى پێكهاتبوو.
لیژنه‌ى رۆشنبیرى وه‌زاره‌ت چاوى كه‌وت به به‌ڕێز (جعفر ئه‌یمنكى) جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و خاتوو (حه‌یات) و خاتوو( ئه‌ڤین) لیژنه‌ى رۆشنبیرى په‌رله‌مان و " چه‌ندین لایه‌نى گرنگى بارودۆخى سیاسى و رۆشنبیرى له‌هه‌رێمى كوردستان كرانه ته‌وه‌رى گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كان وه‌كو بره‌ودانێك بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان و په‌رله‌مانى كوردستان.
به بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان- عێراق له ساڵى (1996) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى ئاشوورى له هه‌ولێر دامه‌زرا.
له مانگى ته‌مووزى ساڵى (1998) له شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه بەرێوەبەرایتەکە كرایه‌وه.
دواتر له هاوینى ساڵى (2007) له‌سه‌ر داواى نوێنه‌رانى ئه‌و كاته‌ى پێکهاتەى سریان له په‌رله‌مان ناوه‌كه‌ى گۆڕدرا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى و هونه‌رى سریانى- هه‌ولێر.
پاشان بەبڕیارى په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاردرا بە به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى سریانى له هه‌رێمى كوردستانى عیراق دامه‌زرا له به‌روارى (23 تشرینى یه‌كه‌م 2007) دواتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى( رۆشنبیرى و هونه‌رى سریانى هه‌ولێر) خرایه پاڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى.
دواى سێ مانگ له‌به‌روارى (19)ى شوباتى ساڵى ( 2008 ) باڵه‌خانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى سریانى له شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه كرایه‌وه, دواى دابیین كردنى پێداویستییه‌كانى و دامەزراندنى ژمارەیەک فه‌رمانبه‌ر بۆ بەرێوەبەرایتەکە.
دواى ساڵێک لە كردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی, دواتر له پارێزگاى دهۆكش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى و هونه‌رى سریانى-دهۆك لە (١) ى نیسانى ساڵى ( 2008 ) کرایەوە .
دواى تێپه‌ڕبوونى سێ مانگ و له ئه‌یلولى ساڵى (2009)به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌له‌پوورى و هونه‌رى میللى سریانى له شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه كرایه‌وه .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیی سریانى به نیازه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سێیه‌م له شارى سلێمانى بەناوى( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى و هونه‌رى سریانى- سلێمانى) بكاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كه‌مان ده‌زگایەکى فەرمى حكومییه, یه‌كێكه له (9) نۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیەکانى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ولاوان له هه‌رێمى كوردستانى عیراق.
پێكهاته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كه‌مان بریتییه له بەشەکانى( شانۆ و موسیقا و میدیا و هونه‌رى شێوه‌كارى و رۆشنبیرى منداڵان و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆڤارى بانیبال) ئەمە جگه له به‌شه‌كانى (كارگێڕى) (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كارگێڕى و خۆیه‌تى) و (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ژمێركارى) و به‌شى( نه‌خشه‌دانان و به‌شى خزمه‌تگوزارى) ئامانجمان بوژاندنه‌وه‌ى كه‌له‌پوور رۆشنبیرى نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه بۆ سالانێكى زۆر فه‌رامۆش كرابوو, هه‌روه‌ها پێشخستنى هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و رۆشنبیرى و ناساندنى به گه‌لى كورد و گه‌لى عێراق و گه‌لانى تر.
جگە لەوەش ئامانجى کارکردنمان پاڵپشتكردنى هونه‌رمه‌ندان و لاوانى سنورى بەرێوەبەرایەتى و شارۆچکەى عەنکاویە , هەروەها یارمه‌تى دانیان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانیان و نمایشكردنى شانۆگه‌رییه‌كانیان و كردنه‌وه‌وى پێشانگاى هونه‌رو پێشخستنى بوارى وەرزش و وشیارکردنەوەى لاوان و یارمەتیدانیان لە پێشخستنى توانا‌و بەهرەکانیان.