چراکانی نیشتمان
رۆژنامه‌ی بانگی كوردستان
ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئیداری‌و سه‌ربازی‌و روناكبیریانه‌ی كه له ئه‌سته‌نبوڵ ژیابوون‌و له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان گه‌ڕانه‌وه كوردستان، له‌ژێر كاریگه‌ری شه‌پۆلی پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌گشتی‌و دنیای رۆژنامه‌گه‌ریدا به‌تایبه‌تی بوون.
یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییه سه‌ربازی‌وسیاسی‌و روناكبیرییانه، مسته‌فا پاشا یاموڵكی بوو، كه له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی گه‌ڕایه‌وه سلێمانی‌و هه‌وڵه‌كانی خۆی خسته‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی‌و رۆشنبیری دروست بكات بۆ خه‌باتكردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد.ئه‌وه‌بوو كۆمه‌ڵه‌یه‌كی به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستان دامه‌زراند‌و ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه مۆركێكی سیاسی‌و روناكبیری هه‌بوو.
له21ی ته‌موزی 1922 له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی پیاوماقوڵان‌و رۆشنبیرانی شاری سلێمانیدا دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌كه به‌فه‌رمی راگه‌یه‌نرا‌و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژێردرا.
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا مسته‌فا پاشا یاموڵكی به‌سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌و هه‌رله‌یه‌ك له( ره‌فیق حیلمی،ئه‌حمه‌د تۆفیق به‌گ،شێخ محه‌مه‌د گوڵانی، فائق مه‌عروف، ساڵح قه‌فتان، شێخ عه‌لی سه‌ركار‌و سدیق ئه‌له‌كه) به‌ئه‌ندام هه‌ڵبژێردران.
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه رۆژنامه‌یه‌كی به‌ناوی بانگی كوردستان ده‌ركرد كه مسته‌فا پاشا یاموڵكی خاوه‌ن ئیمتیاز‌و سه‌رنوسه‌ری بوو. یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌كه له2ی ئابی 1922 ده‌رچوو.
ئه‌و رۆژنامه‌یه رۆژنامه‌یه‌كی هه‌مه‌ڕه‌نگی زانستی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌ده‌بی‌و سیاسیی نیشتمانی بوو، تا مانگی ئابی 1923،(13) ژماره‌ی لێده‌رچوو.دواتر له‌ساڵی 1926 له‌شاری به‌غدا سێ ژماره‌ی دیكه‌ی لێده‌ركرا.
رۆژنامه‌ی بانگی كوردستان سه‌ره‌تا زمانحاڵی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستان بوو. به‌ڵام دوای دامه‌زراندنی حكومه‌تی شێخ مه‌حموود‌و بوونی مسته‌فا پاشا یاموڵكی به‌وه‌زیری مه‌عاریفی حكومه‌ت، رۆژنامه‌كه‌ش بووه زمانحاڵی حكومه‌تی شێخ‌و مسته‌فا شه‌وقی ئه‌فه‌ندی بووه سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌كه‌و كه‌ریم رۆسته‌میش به‌به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی.دواتر ناوی رۆژنامه بۆ رۆژی كوردستان گۆڕا.
به‌ڕێز خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازی كرد له ( دیمیتری نۆبرینۆف )نوێنه‌ری بالیۆزخانه‌ی بولگاریا له عێراق بۆ كاروباری بازرگانی و ئابوری كه به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كرد .
له دیدارێكدا باس له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتی بولگاریا كرا به‌تایبه‌ت له بواری رۆشنبیری و كه‌لتوری و هونه‌ری .
وه‌زیری رۆشنبیری به گرنگیه‌وه باسی له گرنگی و فراوان كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردولا كرده‌وه ، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی له دیمیتری نۆبرینۆف كرد له به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ، هیوای سه‌ركه‌وتی له ئه‌ركی داهاتوی بۆ خواست .
له به‌رامبه‌ردا نوێنه‌ری بالیۆزخانه‌ی بولگاریا سوپاسی خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی كرد ، سوپاسی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كرد كه له ماوه‌ی كاركردنی ئه‌و له عێراق هاوكار و پاڵشتی كار و چالاكیه‌كانیان بوونه .
بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سەردانی دڵزاری شاعیر دەکات
سەرلەبەیانی ڕۆژی 2018/7/22 بەرێز ( د سالار عوسمان) بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سەردانی شاعیر و تێکۆشەری بەنێوبانگی کورد ئەحمەد دڵزار- ی کرد.
لەو سەردانەدا بریکاری وەزارەت وێڕای ڕێزگرتن لە خەباتی سیاسی و ھەوڵە ئەدەبییەکانی دڵزاری شاعیر، ھیوای سەلامەتی بۆ خواست و بەڵێنی ئەوەیشی پێدا، کە سەرجەم بیرەوەرییەکانی لەسەر ئەرکی وەزارەت بە چاپ بگەیەنرێت و ڕێوڕەسمێکی شایستەی ئیمزاکردنیشی بۆ ڕێکبخرێت.
لە بەرامبەردا( دڵزار)ی شاعیر وێڕای سوپاس و خۆشحاڵیی، ھیوای بەردەوامیی بۆ چالاکییە کلتوورییەکان خواست .
قادر زیرەك
قادر زیرەك هونەرمەندێكی ناسراوی كوردستانە‌و لەرێی هونەری گۆرانییەوە خزمەتی بەكاروانی كلتووریی كوردستان كردووە.
قادر ئەحمەد مستەفا ناوی تەواوی ئەم هونەرمەندەیە‌و بە(قادر زیرەك) ناسراوە.
ساڵی 1954 لەگوندی بێركۆتی سەر بەشاری هەولێر لەدایك بووە.
بێركۆت ئەو گوندە بچوكەی نزیك شاری هەولێر، بەهۆی ئەوەی زێدی چەند كەسایەتییەكی سیاسی‌و ئەدەبی‌و هونەری وەك( عەزیز محەمەد‌و عەبدوڵڵا پەشێوو قادر زیرەك) بووە، لەسەر ئاستی كوردستان‌و عیراق ناسراوە.
قادر زیرەك لەو گوندە‌و لەناو شاری هەولێر قۆناغەكانی سەرەتایی‌و ناوەندی خوێند‌و بەهۆی سەختی ژیان‌و گوزەرانی خانەوادەكەیەوە نەیتوانی لەوە زیاتر بخوێنێ.
قادر زیرەك هەر لەمنداڵییەوە خولیای هونەری گۆرانی بەگشتی‌و دەنگی هونەرمەندی گەورە حەسەن زیرەك بەتایبەت بوو،هەر بۆیەش لاسایی ئەو هونەرمەندەی كردەوە، هەر بەهۆی ئەوەشەوە نازناوی زیرەكی وەرگرت.
قادر زیرەك لەسەرەتای ژیانی گەنجییەوە دەستی بەگۆرانی گوتن كرد‌و ساڵی 1977 دەرفەتی بۆ رەخسا كە یەكەم گۆرانی خۆی بەناوی(دوورم لەیاران) لەئیزگەی كوردیی بەغدا تۆمار بكا. ئەو گۆرانییە دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبوو، بووە مایەی ئەوەی كە لەسەر ئاستی كوردستان بناسرێ.
لەدوای ئەوە چەند بەرهەمێكی تری بۆ ئیزگە‌و تەلەفزیۆن تۆمار كردلەوانە(ئەمان ساقی، لەدوگمەی سینە، لەبنەوار، بازی كوێستان)و چەندانی تر.
ئەگەرچی ئەم هونەرمەندە ماوەیەكی كەم ژیا‌و بەجوانەمەرگی سەری نایەوە، بەڵام ناو‌و ناوبانگ‌و دەنگە بەسۆز‌و بەرهەمە رەسەنەكانی بەنەمری ئەیهێڵنەوە.
بەداخەوە ئەم هونەرمەندە لەرۆژی 17ی تەمووزی 1981 لەسەر رێگەی خەلیفان-هەریر بەكارەساتی ئۆتۆمبیل كۆچی دوایی كرد.
درودی رێز‌و وەفا‌و ئەمەكداری بۆ گیانی پاكی قادر زیرەكی هونەرمەند.
ئامادەکردنى : خەلیل عبدوڵڵا

بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان گەلەریی ھونەرمەند قەرەنی جەمیل بەسەردەکاتەوە
بە مەبەستی بەدواداچوونی کارە ھونەرییەکان، ڕۆژی 2018/7/15 بەرێز ( د سالار عوسمان) بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ، گەلەریی ھونەرمەندی بەنێوبانگی کورد (قەرەنی جەمیل)ی بەسەرکردەوە.
لە دیدارێکدا ، وێڕای بەدواداچوون و دەستخۆشیی لە کارە ھونەرییەکانی ھونەرمەند( قەرەنی جەمیل)٫ باس لە ڕەوشی ھونەری شێوەکاریی کوردی کرا و لەو پێناوەشدا بریکاری وەزارەت ھەموو پشتگیرییەکی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە.