به‌ڕێز خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازی كرد له شاعیر و نوسه‌ر و رۆماننوسی ئه‌مازیغی (مه‌لیكه مزان )
له دیدارێكدا باس له رۆڵ و پێگه و كاریگه‌ری به‌شداری ژنان له خه‌بات و تێكۆشان و سه‌رجه‌م بواره ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و رۆشنبیریه‌كان كرایه‌وه .
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی مه‌لیكه مزان كرد له تێكه‌ڵاو كردنی پێگه و تێكۆشانی ژنانی كورد و ئه‌مازیغی له رێگای رزگاری و تێكۆشانی گه‌له‌كانیان له چوارچێوه‌ی رۆمانێكدا .
مه‌لیكه مزان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و رێز و پێشوازیه گه‌رمه‌ی له هه‌رێمی كوردستان لیێكراوه ، هاوكات سه‌رسامی خۆی ده‌ربڕی به پاراستنی كه‌لتور و فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیری و شارستانیه‌تی گه‌لی كورد سه‌ره‌ڕای داگیركاری و قۆناغه سه‌خته‌كانی میژووی كورد .