بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سەردانی دڵزاری شاعیر دەکات
سەرلەبەیانی ڕۆژی 2018/7/22 بەرێز ( د سالار عوسمان) بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سەردانی شاعیر و تێکۆشەری بەنێوبانگی کورد ئەحمەد دڵزار- ی کرد.
لەو سەردانەدا بریکاری وەزارەت وێڕای ڕێزگرتن لە خەباتی سیاسی و ھەوڵە ئەدەبییەکانی دڵزاری شاعیر، ھیوای سەلامەتی بۆ خواست و بەڵێنی ئەوەیشی پێدا، کە سەرجەم بیرەوەرییەکانی لەسەر ئەرکی وەزارەت بە چاپ بگەیەنرێت و ڕێوڕەسمێکی شایستەی ئیمزاکردنیشی بۆ ڕێکبخرێت.
لە بەرامبەردا( دڵزار)ی شاعیر وێڕای سوپاس و خۆشحاڵیی، ھیوای بەردەوامیی بۆ چالاکییە کلتوورییەکان خواست .