وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سكۆلهرشیپی خوێندنى ماستەر/دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١) ڕادەگەیەنێت، کە لە چوارچێوەى ڕێكهوتنامهی نێوان وهزارهتی خوێندنی باڵاى ههرێمی كوردستان و، وهزارهتی توانسته مرۆییهكانی ههنگاریا ساڵانە (٣٠) سكۆلهرشیپ بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕادهگهێنێت.
لەو بارەیەوە د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕى فەرمى (www.mhe-krg.org) ڕاگەیاند وڵاتى هەنگاریا لە کاتێکدا هاوکارى پێشکەش بەهەرێمى کوردستان کرد، کە هەرێمەکەمان ڕوبەڕوى شەڕى دژى داعش و، قەیرانى دارایی بو بۆوە، بەڵام هاوکارییەکانى ئەوان بۆ هێزى پێشمەرگە لەلایەک و، بەردەوامیدان بەپێشکەشکردنى سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارانى کوردستان لەلایەکى دیکە مایەى ستایش و نرخاندێکى زۆرە.
بۆ ئەمەش د. ئارام محمد ئاماژەى بە چوارچێوهی ڕێكهوتنامهی نێوان وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ههرێمی كوردستان و، وهزارهتی توانسته مرۆییهكانی ههنگاریا کرد کە ساڵانە هەنگاریا (٣٠) سكۆلهرشیپ بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕادهگهێنێت، دوپاتیشیکردەوە لە ئێستاوە دەرگاى پێشکەشکردن بۆ سكۆلهرشیپی خوێندنى باڵاى هەنگاریا دەکەینەوە.
مەرج و ڕێنماییەکانى پێشکەشکردن:
پێشکەشکارانى هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەین کە ولاتی هەنگاریا (٣٠) سكۆلهرشیپی خوێندن (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەمەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بەم شێوەی خوارەوە:
١. ماستەر:
- پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتى هەرێمى کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەست هێنانی دوایین بروانامە. واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بروانامە، دەبێت پێش (١/١/٢٠١٨) دەست بەکاربوبێتەوە یا دامەزرابێت.
- دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪٦٥) کەمتر نەبێت.
تێبینی: ئەو بەرێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بروانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندیدار بیگۆرن بۆ نمرە (بۆ نمونە ٦٥)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتمان کاری لەسەر ناکرێت.
- دەبێت تەمەنی لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت. ( لە دایکبوانی رۆژی (١/١/١٩٧٥) و بەرەو ژوور)
- خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL, ) (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە) بەدەستهێنابێت.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
- ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆلەتی هاورێیەتی هاوسەری ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەرو منداڵ ناکرێت.
- کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بری نزیکەی (١٣٠) ێۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت و هەروەها بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابیندەکرێت، بەڵام کرێی فرۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر وردەکاری تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن).
- دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (١٥/١/٢٠٢٠)
- بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن، تکایە سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:
تێبینی:
- وەزارەتەکەمان ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی ماستەر دیاری کردووە: واتا پێشکەشکار تەنها دەبێت داواکاری بۆ ئەم بەرنامانەی خوارەوە پێشکەش بکات:
Study level |
Branch of Science |
|
Agricultural Water Management Engineering |
MA |
Agricultural Science |
Animal Nutrition and Feed Safety Engineering |
MA |
Agricultural Science |
Applied Mathematics |
MA |
Natural Science |
Archaeology |
MA |
Arts and Humanities |
Astronomy |
MA |
Natural Science |
Classical Musical Instrumental Performance (Piano, Violin, Flute, Guitar) |
MA |
Arts |
Communication and Media Studies |
MA |
Social Science |
Economic Analysis |
MA |
Economic Science |
Ethnic and Minority Policy |
MA |
Social Science |
Film Studies |
MA |
Arts and Humanities |
Food Safety and Quality Engineering |
MA |
Agricultural Science |
Hydrogeological Engineering |
MA |
Engineering Science |
Landscape Architecture and Garden Design |
MA |
Arts |
Mechanical Engineering Modelling |
MA |
Engineering Science |
Nursing |
MA |
Medical and Health Science |
Petroleum Engineering |
MA |
Engineering Science |
Physiotherapy |
MA |
Medical and Health Science |
Special Needs Education |
MA |
Teacher Training |
Transport Engineering |
MA |
Engineering Science |
Vehicle Engineering |
MA |
Engineering Science |
- بەلام دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.)
- پێشکەشکردن راستەوخۆ، و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (هە نگاریا) دەبێت.
- دوای دەرچونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن هەنگاریاوە، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوە و پێشبرکێ، کاندیدە سەرکەوتوەکان هەلدەبژێرێت.
- ئەگەر کاندیدی سەرکەوتو پاشگەز بۆوە یا بەردەوام نەبو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی رەش، و بۆی نیە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵای ناوخۆ یان دەرەوە بکات.
- هەر کاتێک کاندید بەلگەنامەی نا دروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی رەش و زەمالەکەی هەلدەوەشێنرێتەوە.
- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، و تا دەرچونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە لە ڕێگەی ماڵپەری وەزارەتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
٢. دکتۆرا:
- پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەست هێنانی دوایین بڕوانامە. واتا لە دوای بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە، دەبێت پێش (١/١/٢٠١٨) دەست بەکاربوبێتەوە یا دامەزرابێت.
- دەبێت کۆ نمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت
تێبینی: ئەو بەڕێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندار بیگۆرن بۆ نمرە (بۆ نموونە ٧٠)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتەکەمان کاری لەسەر ناکرێت.
بەڵام سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت پابەندی ئەم رێککەوتننامەیە بن کە پێشتر لەگەڵ وەزارەت واژویان کردووە.
- دەبێت تەمەنی لە (٥٠) ساڵ زیاتر نەبێت. (لە دایک بوانی رۆژی (١/١/ ١٩٧٠) و بەرەو ژوور)
- خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL) (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
- ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆلەتی هاورێیەتی هاوسەری ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
- کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی نزیکەی (٤٥٠) ێۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، هەروەها بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابیندەکرێت. بەڵام کرێی فرۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر وردەکاری تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن).
- دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (١٥/١/٢٠٢٠).
- بۆ زانیاری زیاترو پێشکەشکردن تکایە سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:
تێبینی:
- وەزارەتەکەمان ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی دکتۆرا دیاری کردوە:
واتا پێشکەشکار تەنها دەبێت داواکاری بۆ ئەم بەرنامانەی سەرەوە پێشکەش بکات.
- بەڵام داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
- پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (هە نگاریا) دەبێت.
- دوای دەرچونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن هەنگاریاوە، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوە و پێشبرکێ، کاندیدە سەرکەوتوەکان هەلدەبژێرێت.
- ئەگەر کاندیدی سەرکەوتو پاشگەز بۆوە یا بەردەوام نەبو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی رەش، و بۆی نیە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵای ناوخۆی یا دەرەوە بکات.
- هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نادروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و زەمالەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، و تا دەرچونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە لەڕێگەی ماڵپەری وەزارەتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.