په‌یامێك له سه‌رۆك زانكۆكانی (سلێمانی، كۆیه، هه‌ڵه‌بجه، ڕاپه‌ڕین، گه‌رمیان، چه‌رموو، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینه‌وه‌ی زانستی)
مامۆستایانی به‌ڕێز...
فه‌رمانبه‌رانی خۆشه‌ویست..
وه‌ك ده‌زانین هه‌رێمی كوردستان به‌دۆخێكی ئه‌منی، یاسایی، ئابوری، سیاسی تایبه‌ت گوزه‌ر ده‌كات، به‌و هۆیانه‌شه‌وه سه‌رباری كۆمه‌ڵێك قه‌یران، له‌هه‌مان كاتدا ڕوبه‌ڕوی بارگرژی سیاسیش بۆته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆته هۆی نیگه‌رانی ئێمه.
به‌ڕێزان...
سه‌رباری ئه‌و دۆخه تایبه‌ته‌ی كه له كوردستان هه‌یه، ئێمه له زانكۆكان هه‌میشه پشتگیری مافه ڕه‌واكانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانمان كردوه و، پێمان وایه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ڕۆڵیكی به‌رچاو و گرنگیان له ڕوی زانستی و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵادا هه‌بووه و هه‌یه، بۆیه ئێوه بهكۆڵهگهیهكی گرنگی به‌ره‌وپێشبردنی زانست له ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كان داده‌نێن، له ڕووی نهتهوهیهوهشهوه ئێوه ئه‌ركێكی پیرۆز‌و گه‌وره‌تان كه‌وتۆته سه‌رشان و، خۆشبه‌ختانه له ڕۆژه سه‌خته‌كانه‌وه تا ده‌گاته ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌رزانه ئه‌و ئهركانهتان ڕاپهڕاندوهو به‌هه‌زاران كادیری چالاك و پڕ چه‌ك به‌زانست و مه‌عریفه‌تان بۆ گه‌له‌كه‌مان پیگهیاندوه.
ئه‌مڕۆش ئه‌و ئه‌ركه‌ی لهسهرشانتانه، هاوشێوه‌ی جاران پیرۆزه، چونكه گه‌له‌كه‌مان له‌شه‌ڕی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تێرۆره له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین گروپی تێرۆرستی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن هاوشانی زانكۆكانی دیكه‌ی كوردستان و عێراق به‌رده‌وام بێت و ڕانه‌وه‌ستێت، ده‌بێت به‌رده‌وامی به پڕۆسه‌ی خوێندن بده‌ین، چونكه وه‌ستانی خوێندن و پێشكه‌شكردنی زانست له ناوه‌نده‌كانی خویندنی باڵا له ڕوی زانستیه‌وه زیانێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت و قهربۆكردنهوهشی ئاسان نابێت و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئایندهی ڕۆڵه‌كانمان و داهاتوی گه‌له‌كه‌مان به‌جی ده‌هێڵێت.
بۆیه ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكان داوا له مامۆستیان و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ده‌ست بكه‌نه‌وه به‌ده‌وامی ئاسایی خۆیان، چونكه چاره‌نوسی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له هۆڵه‌كانی خوێندنن و چاره‌نوسی نیشتیمانه‌كه‌مان له‌سه‌ر ده‌ستی ئێوه‌ی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر ڕاوه‌ستاوه، بۆیه له ڕووی نه‌ته‌وه‌یه‌وه پێگه‌یاندنی ئه‌م نه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك له پرۆسه‌ی خوێندن و زانست دوا نه‌كه‌ون كه‌وتۆته سه‌رشانی ئێوه‌ی به‌ڕێز، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه سورین له‌سه‌ر به‌دواداچونه‌كانمان بۆ دابینكردنی مافه ڕه‌واكانی ئێوه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر، هه‌روه‌ك به‌ره‌وام له‌هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی مافه ڕه‌وا دارایی و ئیدارییهكانتان بۆ دابین بكه‌ین، هه‌ربۆیه لێره‌وه جارێكی دیكه داوا له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین كه مافه دارایی و موچه‌كانتان بكه‌نه خه‌می سه‌ره‌كی خۆیان و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بۆتان دابین بكه‌ن.
له كۆتایشدا داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین كه لۆژیك و ئه‌قڵ به‌كاربێنن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان و، یاسا بكه‌نه چه‌تری چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كاندا سه‌روه‌ر بیت تا كێشه‌كان له رووی یاسایه‌وه چاره‌سه‌ر بێت، چونكه هه‌موومان ڕۆله‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ین و، ده‌توانرێت به‌هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیاریتی ئه‌م قۆناغه‌و داهاتوی گه‌له‌كه‌مان، ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ كوردستان دابین بكه‌ین.