ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك سه‌باره‌ت تاقی كردنه‌وه‌ی كۆتايی قوتابیانی كۆلێژی دیجله‌ی زانكۆيی؛ كۆلێژی ديجلهی زانكۆيی له‌شاری هه‌ولێر بريتيه له (لق)ی كۆلێژێك به هه‌مان ناو له شاری به‌غدا و مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی له له‌لايه‌ن حكومه‌تی فيدرالهوه پێ دراوه. لقی هه‌ولێر به‌شی كارگيڕی كارداری، و كۆمپيوته‌ر، و ياسا و دارايی و بانكی تێدايه و له ساڵی (2008)ه‌وه قوتابی وه‌رگرتووه. ئيمڕۆ ژماره‌ی قوتابيهكانی (قۆناخی يه‌ك هه‌تا سێ) گه‌يشتوونه‌ته (1781).
له‌سه‌ره‌تای ئيمساڵدا كێشه‌يه‌كی دارايی و ياسايی كه‌وته نێوان خاوه‌نه‌كانی كۆلێژ و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان، و له‌ئه‌نجامدا گروپێك له‌وانه له‌لای پۆليس شكاتيان له‌ڕاگری كۆلێژه‌كه و جێگره‌كه‌ی كرد. ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ی دوايی خۆيان و خه‌زنه‌ی كۆلێژهكهيان به‌ده‌سته‌وه نه‌دا و بۆ به‌غدا ڕايان كرد. به‌وه بۆشاييهكی كارگێڕی و دارايی له لقی هه‌ولێر په‌يدا بوو و بوه هۆی شله‌ژانی بارودۆخی ناو كۆلێژ و سه‌ر لێشێوانی قوتابيان و مامۆستايان. مامۆستاكان مووچه‌يان پێ نه‌درابوو و هه‌ڕه‌شه‌ی وازهێنانيان ده‌كرد و ڕه‌وتی خوێندنيان خسته مه‌ترسيه‌وه. په‌يوه‌ندی نێوان كۆلێژه‌كه‌ی به‌غدا و لقی هه‌ولێر به‌ته‌واوی بچڕا و هيچ كام لايان ئاماده‌ی سازش كردن نه‌بوو.
له مانگی نيسانی ئيمساڵ به‌ولاوه خه‌ريك بوو ده‌ره‌نجامی ئه‌و قه‌يرانه به‌سه‌ر قوتابيان دا دهشكايهوه و ئه‌گه‌ر كۆنتڕۆل نهكرابايه بێ گومان چاره‌نووسی سه‌رجه‌م قوتابيه‌كان ده‌كه‌وته مه‌ترسيه‌وه. له‌و نێوه‌دا گروپێك له دامه‌زرێنه‌ر و مامۆستايان به نوێنه‌رايه‌تی سه‌رجه‌م كارمه‌ندان ئيدارهيهكی كاتيان بۆ لقی هه‌ولێر پێك هێنا و داوايان كرد كه هه‌تا يهكلايی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌ندێ ئيجرائاتی كارگێڕی و ئهكاديمیان بۆ په‌سه‌ند بكات.
يه‌كێك له‌و داوايانه ئه‌وه بوو كه لێژنهيهكی وهزاريی بۆ سه‌رپه‌رشتی تاقی كردنه‌وه‌كان پێك بهێندرێت چونكه كۆلێژی ديجلهی دايك له به‌غدا ئاماده نه‌بوو ئيعتيراف بكات به ئيداره نوێكه‌ی لقی هه‌ولێر و نمره‌كانی كۆششی ساڵانه (سعي السنوي) و ئه‌نجامی تاقی كردنه‌وه‌كان. كۆلێژی ديجلهی زانكۆيی له به‌غدا نيازيان وابوو كه قوتابيه‌كان ببه‌نه به‌غدا وهيان كه‌ركوك و له‌وێ به بێ ڕه‌چاو كردنی كۆششی ساڵانه له سه‌ر سه‌د (%100) تاقی كردنهوهيان بۆ ئه‌نجام بده‌ن و متمانه‌ش له لقی هه‌ولێر بكێشنه‌وه. واته، به‌و بڕياره ئه‌ركی قوتابيان قوڕس ده‌بوو و ڕه‌نگه ژيانی زۆريانی ده‌خسته مه‌ترسيه‌وه و ئه‌گه‌ر تاقی كردنه‌وه‌ش له لايه‌ن ئيداره كاتيهكهی هه‌ولێر به‌بێ متمانه‌ی به‌غدا ئه‌نجام بدرايه ئه‌وا گومان ده‌خرايه سه‌ر بڕوانامه‌ی قوتابيه ده‌رچووه‌كان. بۆيه‌ش گروپی ئيداره‌ی كاتيی لقی هه‌ولێر داوای له وه‌زاره‌تمان كرد كه سه‌رپه‌رشتی تاقی كردنه‌وه‌كان بكات و له‌سه‌ر سه‌د (%100) ههڵهچنينيان بۆ بكات هه‌تا كۆلێژه‌كه‌ی به‌غدا بيانووی نه‌مێنێ.
به‌و پێيه، له وه‌زاره‌ته‌وه لێژنه‌يه‌ك بۆ سه‌رپه‌رشتی تاقی كردنه‌وه‌كان پێك هێنرا و به سوپاسيشهوه مامۆستايانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دين به ئه‌ركی نيشتيمانپهروهريی خۆيان هه‌ڵسان و پڕۆسه‌ی دانانی پرسيار و ههڵهچنينی دهفتهرهكانيان گرته ئه‌ستۆ. له كاتی دانانی پرسياردا پشتيان به ليستی پڕۆگرامه‌كان و مه‌نهه‌جی خوێندراو به‌ستبوو كه ئه‌وه‌يش له لايه‌ن ڕاگری كۆلێژه‌كه و مامۆستاكانه‌وه پێشكه‌ش به لێژنه كرابوون. واته لێژنه‌كه له چوارچێوه‌ی پڕۆگرامه‌كانی كۆلێژ ده‌رنه‌چوو بوون.
جێگه‌ی داخه كه له تاقی كردنه‌وه‌كانی كۆتاييدا ڕێژه‌ی ده‌رچوون زۆر نزمتر بوو له‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا. ئێمه دڵنياين كه زۆرينه‌ی قوتابيان له خوێندنيان جيددين و توانای فێربوون و ده‌رچوونيان له تاقی كردنه‌وه‌كان هه‌يه. بۆيه ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تمان و لێژنه‌كانی سه‌رپه‌رشتی تاقی كردنه‌وه‌كان ئه‌وه‌ی له ده‌ستيان بێت ده‌يكه‌ن بۆ هاوكاری كردنی قوتابيان و پاراستنی مافيان به پێی عورف و ڕێنمايیهكان و به پێی پێوه‌ری زانستی بۆ پاراستنی ئاستی كواڵيتی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئيمڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی كۆبوونهوهيهكی نائاسايی بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌و بابه‌ته ئه‌نجامدا و بڕياری دا:
- يه‌كه‌م - كۆلێژی ديجلهی زانكۆيی پابه‌ند بێ به ڕێنماييه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقی كردنه‌وه‌كان، وه كۆششی ساڵانه بۆ سه‌رجه‌م قوتابيان ئه‌ژمار بكات. ڕێژه‌ی كۆششی ساڵانه به پێی ڕێنماييه‌كانی كۆلێژ بێ و له %30 كه‌متر نه‌بێ و له %40 زياتر نه‌بێ.
- دووه‌م - بۆ زياتر يارمه‌تيدانی قوتابيان، ڕێگه بدرێت به‌وانه‌ی كه له خوولی يه‌كه‌می تاقی كردنه‌وه ده‌كه‌ون له خوولی دووه‌ميشدا به‌شداری بكه‌ن، به‌بێ ڕه‌چاو كردنی ژماره‌ی وانه‌كانی كه لێيان كه‌وتوون. نمره‌كانی تاقی كردنه‌وه‌ی خوولی دووه‌م به پێی ڕێنماييه پهيڕهوكراوهكانی خودی كۆلێژه‌كه ده‌بێ.
- سێيه‌م - ئه‌و بابه‌ته له لايه‌ن لێژنه‌ی ئه‌زموونه‌كان و ئيداره‌ی كۆلێژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی