سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 8/2/ 2011 له سێنته‌ری ڕۆشنبیری زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ڕێز پرۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له گه‌ڵ پاڵێوراوانی خولی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی تواناسازی ئه‌نجام دا. له كۆبوونهوەکهدا جگه له ژماره‌یه‌كی زۆری پاڵێوراونی به‌رنامه‌ی تواناسازی، كونسوڵی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئاماده‌بوون.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆمه‌ڵێك په‌یامی گرنگی به ئاماده‌بووان ڕٍاگهیاند.، له سه‌ره‌تای وته‌كانیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌وه‌ی كه جارێكی تر له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی كۆبوونه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.، به‌ڕێزیان دووپاتیان كرده‌وه كه به‌رنامه‌ی تواناسازی یه‌كێكه له ده‌ستپێشخه‌رییه گرنگه‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی گه‌له‌كه‌مانه.، وتی له ئێستادا به‌رنامه‌ی تواناسازی به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌خۆشحاڵیه‌وه توانیومانه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كاندیده‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی خوێندن له وڵاتانی جیاجیا به‌ڕێبكه‌ین.، تا ئێستا 300 كاندید هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كیان ته‌واو بووه و پاره‌یان بۆ سه‌رف كراوه.، له نێویاندا 210 كه‌س توانیویانه ڤیزا وه‌ربگرن و سه‌فه‌ریش بكه‌ن. بەڕێزیان وتی لێره‌دا جێی خۆیه‌تی سوپاسی تایبه‌ت ئاراسته‌ی به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین كه خاوه‌نی بیرۆكه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازییه و هه‌ر خۆیشی له نزیكه‌وه پشتیوانی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه ده‌كات،، لە ڕاستیدا ئەو ڕۆژانه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوەچوونی پرۆسه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی خوێندکاران پرسیارمان لێده‌كات و پاڵپشتێكی به‌هێزی جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌یه. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ئێوه لە پرۆسەیەدا پشتیوانی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانتان مسۆگه‌ره.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه له پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزا دا پێشكه‌شی كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازیان كردووه، به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا سوپاسی كوسوڵگهری ئه‌و ووڵاتانه‌ی كرد،، به تایبه‌ت كونسوڵگه‌ری به‌ریتانیا كه تا ئێستا 207 ڤیزا له شاری هه‌ولێره‌وه به پاڵیوراوانی به‌رنامه‌ی تواناسازی به‌خشراوه. هه‌روه‌ها كونسوڵگه‌ری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ هاوكاری ته‌واوی پرۆژه‌كه بوون و له ئایندهی نزیك دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی پاڵێوراوه‌كانمان له زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا هه‌لی خوێندیان بۆ دهڕهخسێنریت.
پاشان به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا به ئاماده‌بووانی ڕاگه‌یاند كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت چڕ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به زووترین كات كاندیده‌كانمان له زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی دونیا قبوڵ بكرێن و ده‌ست به خوێندن بكه‌ن.، له‌هه‌مانكاتدا داوای له پاڵیوراوان كرد كه ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه هیمه‌ت بكه‌ن و هه‌وڵبده‌ن نوسراوی وه‌رگرتن له زانكۆ پێشكه‌وتووكانی دونیا به‌ده‌ستبهێنن و به زووترین كات ده‌ست به خوێندن بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دڵنیابن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پشتیوانی ته‌واوی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانتان ده‌كات.
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند كه ئێمه له نزیكه‌وه چاودێری به‌رنامه‌ی تواناسازی ده‌كه‌ین.، ئاگاداریشین كه ئێوه كۆمه‌ڵێك پرسیارتان لا گه‌ڵاڵه بووه.، یه‌كێك له‌و پرسیارانه په‌یوه‌ندی به یه‌كه‌مه‌كانی ساڵی خوێندنی 2009-2010 ـه‌وه هه‌یه كه بڕیاره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه ته‌مویل بكرێن.، بەڕێزیان وتی وه‌ك ئاگادارن ساڵانه له ڕێگای حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه ژماره‌یه‌ك خوێندكار و قوتابی بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه،، له‌و ژماره‌یه‌ش 17% ی بۆ هه‌رێمی كوردستانه.، ئه‌م ساڵ ئه‌و 17% یه ته‌رخانكراوه بۆ یه‌كه‌م و دووهه‌م و سێهه‌می سه‌ر ئاستی كۆلێجه‌كانی سه‌ر به زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان 200 كاندیده.، گه‌ر ئه‌و كاندیدانه له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی نه‌ڕۆن و بیانه‌وێت بێنه‌وه سه‌ر بودجه‌ی كوردستان ئه‌وا له‌سه‌ر حسابی ژماره‌ی ئه‌و كاندیدانه ده‌بێت كه له‌ڕێگای به‌رنامه‌ی تواناسازییه‌وه ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه. بۆیه نابێت ده‌ستبه‌رداری پشكی كوردستان له به‌رنامه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی ببن.، له هه‌مان كات دا پێویسته ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی فیدراڵ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كارئاسانیی بۆ یه‌كه‌مه‌كان بكات و، مامه‌ڵه‌كانیان به خێرایی ڕابپه‌ڕێنرێت. ئێمه به‌تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی یه‌كه‌مه‌كان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی فیدراڵمان كردووه و داوامان لێكردوون كه به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بنێرن بۆ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مه‌كان دابنیشن و هه‌ر له هه‌ولێر مهمهڵهكانیان بۆ ئه‌نجامبده‌ن.، ئێمە ده‌بێت به‌رده‌وام بین له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیان بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریتان بكه‌ن،، ئێوه‌ش ده‌بێت پشوو درێژ بن و هاوكارمان بن، نابێت ده‌ستپێشخه‌ر بن له‌وه‌ی كه به‌شی كوردستان له به‌رنامه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا ڕه‌ت بكه‌نه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی فیدراڵ بگه‌ینه ئه‌نجام یان مه‌رجی (تعجیزی) یان بۆ ئێوه دانا ئه‌وا بێگومان ئێمه بڕیاری گونجاوتان بۆ ده‌ده‌ین.
سه‌باره‌ت به دوا مۆڵه‌ت بۆ ده‌ستپێكردنی خوێندنی پاڵێوراوانی خولی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی تواناسازی به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند (ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌مانه‌وێت هه‌رچی زووه كاندیده‌كانمان ده‌ست به خوێندن بكه‌ن و به زووترین كات قبولی كۆرسی زمان و كۆرسی ئه‌كادیمی به‌ده‌ست بهێنن، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازیدا كاندیده‌كان ئازادن خۆیان له باشترین زانكۆكانی وڵاتانی پێشكه‌وتوو قبوڵ به‌ده‌ست بهێنن، ده‌بێت كاندیده‌كان هیمه‌ت بكه‌ن، نابێت بۆ هه‌موو شتێك چاوه‌ڕێی حكومه‌ت بكه‌ن، زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی دونیا له سه‌ر بنه‌مای پرۆفایل و توانای كه‌سه‌كان نوسراوی وه‌رگرتن ده‌ده‌ن، بۆیه هیمه‌تی یه‌كه یه‌كه‌تان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن قبوڵ به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه هه‌بێت ئێمه هاوكاری و ڕێنوێنی ته‌واوتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین. پێویسته كاندیده‌كان لانی كه‌م تا مانگی سێپته‌مبه‌ری 2011 ده‌ستیان به خوێندنی كۆرسی زمان كردبێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به دڵنیاییه‌وه له ساڵی خوێندنی 2012 ده‌ست به‌كۆرسی ئه‌كادیمی بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به ماوه‌ی كۆرسی زمان به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاند (به پێی ڕێنماییه‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ پاره‌ی كۆرسی زمان به مووچه و ده‌رماڵه‌ی ته‌واو بۆ كاندیددهكان سه‌رف ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر كاندیدێك زیاتر له شه‌ش مانگ كۆرسی زمانی پێویست بێت ئه‌وا بۆ ماوه‌ی سێ مانگی تر ته‌نها موچه‌و ده‌رماڵه‌ی بۆ سه‌رف ده‌كرێت، گه‌ر له‌و ماوه‌یه زیاتری پێویست بوو ئه‌وا ته‌نها موچه‌ی بۆ سه‌رف ده‌كرێت، بۆیه وا پێویست ده‌كات كه كاندیده‌كان خۆیان ماندوو بكه‌ن له ماوه‌ی دیاریكراو دا ئاستی زمانی ئینگلیزی بگه‌یه‌ننه ئاستی ئه‌كادیمی).
پاشان هه‌ر یه‌ك له كونسوڵی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ و فه‌ره‌نسا له دوو وته‌ی جیادا پشتیوانی خۆیان بۆ به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ربڕی و دووپاتیان كرده‌وه كه هاوكاری ته‌واوی سه‌رخستنی به‌رنامه‌ی تواناسازی ده‌كه‌ن به تایبه‌ت له به‌ده‌ستهێنای نوسراوی وه‌رگرتن و مه‌سه‌له‌ی به‌خشینی ڤیزا بۆ كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی.
دواتر ده‌رگای پرسیار و گفت‌و گۆ كرایه‌وه و وه‌زیری خوێندنی باڵا كاتی ته‌واوی به‌خشییه ئاماده‌بووان و وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی دانه‌وه.
له وه‌ڵامی یه‌كێك له پرسیاره‌كان دا كه تایبه‌ت بوو به دانانی كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ڕێنوێنی كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاند له فه‌رمانگه‌ی ناردنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كۆمیته‌ی تایبه‌ت به هاوكاری و ڕێنوێنی كاندیده‌كانی خوێندنی باڵا دامه‌زرێنراوه، هاوكارانمان له‌و كۆمیتیه ئاماده‌ن هاوكاری و ڕێنوێنی به‌رده‌وامتان پێشكه‌ش بكه‌ن، جگه له‌وه ده‌توانن له ڕێگای ماڵپه‌ری سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ئیمه‌یڵی تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی تواناسازی به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به پرسیاری یه‌كه‌مه‌كانی ساڵی خوێندنی 2009-2010 به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا ئاماده‌بووانی دڵنیا كرد كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجامده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات كێشه‌ی خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كان یه‌كلا بكرێته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی تردا كه تایبه‌ت بوو به چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی پرۆپۆزه‌ڵ بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ خوێندنی دكتۆرا به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا ڕوونی كرده‌وه كه نوسینی پرۆپۆزه‌ڵ نابێت ببێته ڕێگر له به‌رده‌متان، پێویسته ئێوه هه‌وڵ بده‌ن ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر و سه‌رپه‌رشتیاری زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکەن، هه‌روه‌ها ئێمه ده‌توانین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئۆفیسی ئینته‌رناشناڵی زانكۆكان دا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان كارئاسانی بۆ كاندیده‌كان بكه‌ن له‌ڕێگای دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیار و پرۆفیسۆره‌كان.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی تردا كه تایبه‌ت بوو به‌و كاندیدانه‌ی كه له وڵاتی میسر وه‌رگیراون وه‌زیری خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاند كه ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له میسر ده‌گوزه‌رێت حاڵه‌تێكی تایبه‌ته، ئه‌م كێشه‌یه‌ی ئێوه له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانمان ده‌بێت به زووترین كات بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه ده‌ده‌ین.
سه‌باره‌ت به پرسیاری تایبه‌ت به ده‌رچوانی كۆلێجه پزیشكییه‌كان به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاند (له خولی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی تواناسازی دا ده‌رچووانی كۆلێجه پزیشكییه‌كان ته‌نها بۆ بواری زانسته بنچینهییهكان ده‌نێردرێن و پێویسته هه‌موو كاندیده‌كان پابه‌ند بن به‌و بڕیاره‌وه، به‌ڵام له خولی دووه‌م دا هاوكات له‌گه‌ڵ بواری زانسته بنچینهییهكان ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندنمان ته‌رخان كردووه بۆ بواره كلینیكییه‌كان، به‌ڵام پێویسته داواكار بۆ بواره كلینیكییه‌كان تاقیكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به مۆڵه‌تی كاركردنی پزیشكی ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌نجامدابێت كه خوێندنه‌كه‌ی تیدا ئه‌نجام ده‌دات، بۆ نمونه تاقیكردنه‌وه‌ی (PLAB) بۆ به‌ریتانیا، تاقیكردنه‌وه‌ی (USMLE) بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، تاقیكردنه‌وه‌ی (MCC) بۆ كه‌نه‌دا، تاقیكردنه‌وه‌ی (AMC) بۆ ئوسترالیا.
به درێژایی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی ئاماده‌بووانی دایه‌وه، به‌ڵێنی دا ئه‌و پرسیارانه‌ی زۆر دووباره ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌واوی وه‌ڵامه‌كانیان له به‌شی پرسیار و وه‌ڵام له ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كاندیده‌كان سوودی لێ وه‌ربگرن. دوای دوو كاتژمێرله گفت و گۆی چڕ‌و پڕ كۆبوونه‌وه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێهات.