ڕاگەیاندنى دوو پۆست لە زانکۆى هەولێرى پزیشکى بۆ جارى دوەم

Expires
True

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى (2) دوو  یاریدەدەر لە سەرۆکایەتى زانکۆى هەولێرى پزیشکى بۆ جارى دوەم ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەر یەکێک لەو دوو ئەو پۆستە دەکات و, مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا سى ڤى و پوختەى ڕاژەى ڕەوانە بکات 

پۆستەکان:

1. یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى خوێندکاران - زانکۆى هەولێرى پزیشکى 

2. یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگیرى و داراییزانکۆى هەولێرى پزیشکى 

مەرجەکان:

1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .

2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر  کەمتر نەبێت.

3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

4. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە زمانى ئینگلیزى و, بەکارهێنانى کۆمپیوتەر  بەباشى دەزانیت .

5. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  (6/12/2015) ڕۆژى یەک شەممە دەبێت.

6. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.

تێبینى:

1. هەر کەسێک ئارەزوى ئەو پۆستە دەکات دەتوانێت لەماوەى دیاریکراودا سى ڤی و پۆختەى ڕاژەکەى ڕەوانەى ئەم ئیمەیلە بکات . (jobs@mhe-krg.org). 

2. ئەو بەڕێزانەى کە پێشتر (c.v) و پوختەى راژەيان بۆ پۆستەکانى ئاماژە پێکراوى سەرەوە ڕەوانەکردووە پێویست ناکات دووبارە (c.v) و پوختەى راژەیان پێشکەش بکەنەوە. 

Vacant post
پۆستى دوو یاریدەدەر
Application deadline
2015-12-06
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
هەولێر
State/Province
زانکۆى هەولێرى پزیشکى
Country
Iraq
Image Vacancy