وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى (2) دوو یاریدەدەر لە سەرۆکایەتى زانکۆى هەولێرى پزیشکى بۆ جارى دوەم ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەر یەکێک لەو دوو ئەو پۆستە دەکات و, مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا سى ڤى و پوختەى ڕاژەى ڕەوانە بکات
پۆستەکان:
1. یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى خوێندکاران - زانکۆى هەولێرى پزیشکى
2. یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگیرى و دارایی - زانکۆى هەولێرى پزیشکى
مەرجەکان:
1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
4. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە زمانى ئینگلیزى و, بەکارهێنانى کۆمپیوتەر بەباشى دەزانیت .
5. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى (6/12/2015) ڕۆژى یەک شەممە دەبێت.
6. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.
تێبینى:
1. هەر کەسێک ئارەزوى ئەو پۆستە دەکات دەتوانێت لەماوەى دیاریکراودا سى ڤی و پۆختەى ڕاژەکەى ڕەوانەى ئەم ئیمەیلە بکات . (jobs@mhe-krg.org).
2. ئەو بەڕێزانەى کە پێشتر (c.v) و پوختەى راژەيان بۆ پۆستەکانى ئاماژە پێکراوى سەرەوە ڕەوانەکردووە پێویست ناکات دووبارە (c.v) و پوختەى راژەیان پێشکەش بکەنەوە.
