وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایده‌گه‌ێنێت كه دەستەى كوردستانى بۆ دراساتى ستراتيجى و توێژينەوەى زانستى پێویستى بە گواستنەوەى ڕاژەى يەك فەرمانبەرە لە وەزارەت دەزگاو دامه‌زراوه‌كانى تر‌ى حكومەتی هه‌رێمی كوردستان بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى - دەستەى كوردستانى بۆ دراساتى ستراتيجى و توێژينەوەى زانستى بەپێ ى بڕوانامەی دیاریکراو وە بە پلەکەيەوە هه‌یه. هه‌ر به‌ڕێزێك مه‌رجه‌كانی تێدایه و ئاره‌زو ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له‌و پێشبڕكێیه‌دا كه نه‌ریتێكی به‌رده‌وامی وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه، ده‌توانێ داواكاری پێشكه‌ش بكات.
مه‌رجه‌كان:
١. پلەى داواکراو و ژمارەى پلەى داواکراو لەم خشتەيەدا ئاماژەى پێ كراوە
|
ژمارە |
پلەى داواکراو |
|
|
١ پلە |
فيزياوى (بڕوانامەى بەكارۆريۆس) |
١ |
٢. شارەزای له بەكارهێنانى ئەم ئامێرە هەبێت و پێشتر كارى لە سەر كردبێت
Scanning Electron Microscopy (SEM)
٣. شارەزای له كۆمپیوته‌ر هەلى زیاتر بۆ بەشداربوو دەرەخسێنێت
٤. هەلى زیاتر بۆ ئەو بەشداربووە دەرەخسێت كە هەرسێ زمانى كوردى, عەرەبى, و ئينگليزى دەزانێت.
٥. له كاتی پێشكه‌شكردنی (سی.ڤی)یه‌كه‌ی، لارینه‌بوونی فه‌رمانگه‌كه‌ی به پله و پوخته راژه‌ی هاوپێچ بكات.
هه‌ر به‌ڕێزێك مه‌رجه‌كانی تێدایه و ئاره‌زوو ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له‌و پێشبڕكێیه‌دا كه نه‌ریتێكی به‌رده‌وامی دەستەى كوردستانيە، دەتوانێ (سى.ڤی) یەکەى بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه بنێرێت:
vacancy@kissr.edu.krd
دوایین کات بۆ پێشکەشکردنى داواكاری تا رێکەوتى ١٠-١-٢٠١٦ ده‌بێت
