دەستەى كوردستانى بۆ دراساتى ستراتيجى پێویستی به‌ فه‌رمانبه‌رێكه

Expires
False

 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایده‌گه‌ێنێت كه‌ دەستەى كوردستانى بۆ دراساتى ستراتيجى و توێژينەوەى زانستى پێویستى بە گواستنەوەى ڕاژەى يەك فەرمانبەرە لە وەزارەت دەزگاو دامه‌زراوه‌كانى ترى حكومەتی هه‌رێمی كوردستان بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى - دەستەى كوردستانى بۆ دراساتى ستراتيجى و توێژينەوەى زانستى بەپێ ى بڕوانامەی دیاریکراو وە بە پلەکەيەوە هه‌یه‌. هه‌ر به‌ڕێزێك مه‌رجه‌كانی تێدایه‌ و ئاره‌زو ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له‌و پێشبڕكێیه‌دا كه‌ نه‌ریتێكی به‌رده‌وامی وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌،‌ ده‌توانێ داواكاری پێشكه‌ش بكات.

 مه‌رجه‌كان:

١. پلەى داواکراو و ژمارەى پلەى داواکراو لەم خشتەيەدا ئاماژەى پێ كراوە

 ژمارە

پلەى داواکراو

 

١ پلە

فيزياوى (بڕوانامەى بەكارۆريۆس)  

١

٢. شارەزای له بەكارهێنانى ئەم ئامێرە هەبێت و پێشتر كارى لە سەر كردبێت

Scanning Electron Microscopy (SEM)

٣. شارەزای له‌ كۆمپیوته‌ر هەلى زیاتر بۆ بەشداربوو دەرەخسێنێت

٤. هەلى زیاتر بۆ ئەو  بەشداربووە دەرەخسێت كە هەرسێ زمانى كوردى, عەرەبى, و ئينگليزى دەزانێت.

٥. له‌ كاتی پێشكه‌شكردنی (سی.ڤی)یه‌كه‌ی، لارینه‌بوونی فه‌رمانگه‌كه‌ی به‌ پله‌ و پوخته‌ راژه‌ی هاوپێچ بكات.

هه‌ر به‌ڕێزێك مه‌رجه‌كانی تێدایه‌ و ئاره‌زوو ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له‌و پێشبڕكێیه‌دا كه‌ نه‌ریتێكی به‌رده‌وامی  دەستەى كوردستانيە،‌ دەتوانێ (سى.ڤی) یەکەى بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ بنێرێت:

vacancy@kissr.edu.krd

دوایین کات بۆ پێشکەشکردنى داواكاری تا‌ رێکەوتى ١٠-١-٢٠١٦ ده‌بێت

Vacant post
دەستەى كوردستانى بۆ دراساتى ستراتيجى و توێژينەوەى زانستى
Application deadline
2016-01-10
Email address
vacancy@kissr.edu.krd
City
سلێمانی
State/Province
دەستەى كوردستانى بۆ دراساتى ستراتيجى و توێژينەوەى زانستى
Country
Iraq
Image Vacancy