|
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەێنێت کە سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین پێویستی بە ڕاژەی دوو (٢) فەرمانبەر بۆ (بەڕێوەبەرایەتی کۆگاو دابینکردن) بەشێوەی گواستنەوەی ڕاژە هەیە، جا هەر کەسێک ئارەزوو دەکات و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ڕێگەی پێشکەشکردنی (سی ڤی)یەوە داواکاری پێشکەش بە سەرۆکایەتی زانکۆ/بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی لە ماوەی یەک (١) هەفتە لە دوای بڵاوبونەوە لە وێبسایتى زانکۆى سەڵاحەددین بکات. مەرجەکان
|
||||||
|
1. بهڵێن بدات کە بۆ ماوهی پێنج (٥) ساڵ لە بەڕێوەبەرایەتی کۆگاو دابینکردن کاربکات و، داوای گواستنەوەی ڕاژە و مۆڵەتی خوێندن و مۆڵەتی بێ موچە نەکات. 2. (CV) و پوختەی ڕاژە پێشکەش بە لێژنهی گواستهنهوهی ڕاژه بکات . 3. دەبێت لاری نەبوونی فەرمانگەی خۆی پێشکەش بکات، کە لاریان نیە لەسەر گواستنەوەی ڕاژەی بە پلەکەیەوە بێت. 4. شوێنی نیشتهجێبوونی پێشكهشكار ههولێر بێت. 5. دوا ڕۆژ لەسەر وەرگرتنی دواکارییەکان یەک (١) هەفتەیە لەدواى بڵاوکردنەوەی لە وێبسایتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وێبسایتى زانکۆى سەڵاحەددین. |
