ڕاگەیاندنى پۆستى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا لە زانکۆى کۆیە

Expires
True

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەێنێت، بۆیە داوا لە خوازیارن دەکەین ئەوانەى کە مەرجەکانیان تێدایە و ئاره‌زوی ئه‌و پۆسته‌ ده‌كه‌ن لە کاتى دیاریکراودا (c.v) خۆیان ڕەوانەى ئەو ئیمەیه‌له‌ى خوارەوە بکەن.

 

مەرجەکان

1. پێویستە خوازیار هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .

2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .

3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت. 

چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت

4. زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر  بەباشى دەزانیت .

5. دواکات بۆ پێشکەشکردنى(c.v)وپوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  رۆژى دووشەممە  (29/2/2016) دەبێت.

6. پێوەیستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.

7. هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org).

Vacant post
یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا لە زان
Application deadline
2016-02-29
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
كۆیه‌
State/Province
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه‌
Country
Iraq
Image Vacancy