وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەێنێت، بۆیە داوا لە خوازیارن دەکەین ئەوانەى کە مەرجەکانیان تێدایە و ئارهزوی ئهو پۆسته دهكهن لە کاتى دیاریکراودا (c.v) خۆیان ڕەوانەى ئەو ئیمەیهلهى خوارەوە بکەن.
مەرجەکان
1. پێویستە خوازیار هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت
4. زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر بەباشى دەزانیت .
5. دواکات بۆ پێشکەشکردنى(c.v)وپوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى رۆژى دووشەممە (29/2/2016) دەبێت.
6. پێوەیستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.
7. هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org).
