دۆكیومێنته‌ پێویسته‌كان بۆ پێشكه‌شكردنى داواكارى چین؟

1.   دۆكیومێنته‌ سه‌ره‌كییه‌كان:

  • به‌ڵگه‌نامه‌ كه‌سێتییه‌كان (پێناسه‌ى بارى شارستانى و رِه‌گه‌زنامه‌ى ئێراقى).
  • برِوانامه‌ى ده‌رچوون (به‌كالۆریۆس/ماسته‌ر) به‌ نمره‌, پێویسته‌ برِوانامه‌كان په‌سه‌ندكراو بن و وه‌رگێرِدرابێته‌ سه‌ر هه‌ردوو زمانى عه‌ره‌بى/ ئینگلیزى.
  • ئەگەر بروانامەکان لەدەرەوەی ووڵات بەدەست هێنرابوون پێویستە لەلایەن لێژنەیە یەکسانکردنی براوانامەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە یەکسانکرابن و فەرمانی وەزاری یەکسانکردنەکە هاوپێچ بکرێت.
  • پوخته‌ى رِاژه‌ و نوسراوى لارى نه‌بوونى فه‌رمانگه‌ (ته‌نها بۆ فه‌رمانبه‌ران)

2.    دۆكیومێنته‌ ته‌واوكارییه‌كان:

  • نوسراوى وه‌رگرتن (offer letter) له‌ زانكۆیه‌كى باوه‌رِپێكراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَ.
  • ئه‌گه‌ر بۆ زانكۆیه‌ك داوات پێشكه‌ش كرد كه‌ خوێندن تیایدا به‌ زمانى ئینگلیزى بوو ئه‌وا پێویسته‌ برِوانامه‌ى لێهاتوویى زمانى ئینگلیزى (TOEFL, IELET, PASSWORD) ئاماده‌ بكه‌یت.

گه‌رِانه‌وه‌ بۆ پرسیار و وه‌لاَم

Question
دۆكیومێنته‌ پێویسته‌كان بۆ پێشكه‌شكردنى داواكارى چین؟