د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى له په‌یامێكدا پرسەو سه‌ره‌خۆشى ئاراستەى له خانه‌واده و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. عه‌بدولڕه‌حمان ڕه‌حیم كرد، کە ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
بۆ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو د. عه‌بدولڕه‌حمان ڕه‌حیم
به داخێکى زۆرەوە هه‌واڵى كۆچى دوایى خوالێخۆشبوو (د. عه‌بدولڕه‌حمان ڕه‌حیم) مان پێگه‌یشت. بەو بۆنەیەوە پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ى خانەوادەو كه‌سوكار و هاوڕێیانى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، هیوادارین خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بكات.
وەک خوێندکارێکى خوالێخۆشبو لە دەستدانى د. عەبدولڕەحمان ڕەحیم بە خەسارەتێکى گەورە دەبینین بۆ ڕەوشى ئەکادیمى لە هەرێمى کوردستان، جگە لەوەى نیو سەدە لە ته‌مه‌نى خۆى تەرخانکرد بۆ خزمه‌تى گەل و نیشتیمانەکەى و جۆشدانى نەوەکانمان بە زانست و زانیارى، لەماوەى ژیانیشيدا لە زانکۆکانى کوردستان رۆڵى بەرچاوى هەبووە بەتایبەت لەبەشى یاسا و پەرەپێدانى ئەم بەشە.
رۆحى شاد و گیانى ئارام بێت
د. یوسف گۆران
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
30/4/2019