وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: گه‌لی كورد په‌یوه‌ندییه‌كی له مێژینه و قوڵی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسادا هه‌یه، له ئێستاشدا به‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی زانستی هاوبه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌بینه ئاستێكی باڵا و گه‌شه‌ی پێ ده‌ده‌ین.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (7/2/2019) له میانه‌ی له دیدارێكی له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ی فه‌رنسا له ئێراق هات.
له‌و دیداره‌دا، كه به‌ئاماده‌بونی ژان نوێل بالێۆ ڕاوێژكاری كه‌لتوری له باڵێۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له به‌غداد و، دۆمینیك ماس كونسڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر و، د.جوان جه‌لال شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كان به‌ڕێوه‌چو، باس له گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستان كرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا ژان نوێل بالێۆ ڕاوێژكاری كه‌لتوری له باڵێۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له به‌غداد ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد و وتی: هاتنم بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌خوازین له بواری هه‌ماهه‌نگی زانستی و كه‌لتوری په‌ره پێبده‌ین، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن و لێپرسراوانی باڵای وڵاته‌كه‌مانه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ زانكۆكانی كوردستان، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای دواین ڕیزبه‌ندی زانكۆكانی كوردستان، كه زانكۆكانی (سه‌ڵاحه‌ددین/ هه‌ولێر، سلێمانی، سۆران، كوردستان/هه‌ولێر، كۆیه و هه‌ولێری پزیشكی) پێشه‌نگی زانكۆكانی كوردستان بون، وتیشی خۆشبه‌ختانه دۆخی زانكۆكانی كوردستان به‌راورد به‌زانكۆكانی ئێراق باشتره، ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ ئێوه زیاتر بێ، هیواشی خواست ئه‌و سێكته‌رانه دیاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتودا له‌گه‌ڵ زانكۆكانی كوردستان كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ڕاوێژكاری كه‌لتوری له باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا وتی: ئامانجمان ئه‌وه‌یه ئاسانكاری بۆ ئاڵوگۆڕی خوێندكاران بكه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ خوێندنی باڵا له فه‌رنسا ته‌واو بكه‌ن، وتیشی هه‌وڵده‌ده‌ین مامۆستایانی فه‌ره‌نسی بێنه كوردستان له زانكۆكان وانه له بواره جیاكان بڵێنه‌وه، ئاشكراشیكرد له داهاتویه‌كی نزیكدا ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا هه‌موو زانكۆكانی فه‌ره‌نسا كۆده‌كه‌نه‌وه و، ڕایانده‌سپێرن هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رز بكه‌نه‌وه، پێشیان ڕاده‌گه‌یندرێ ئه‌وه سیاسه‌تی وڵاته، وتیشی هاتنم بۆ وه‌زاره‌ت بۆ گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه بو، (ژان نوێل بالێۆ) ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌مان دوو پڕۆگرام هه‌یه یه‌كێكیان تایبه‌ته به‌خوێندنی ماسته‌ر و پڕۆگرامی دوه‌میش تایبه‌ته به توێژه‌ر و توێژینه‌وه له بواره جیاوازه‌كان، هیوای خواست له نزیكترین كاتدا به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌ت ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان، كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی له مێژینه‌ی نێوان گه‌لی كورد و فه‌ره‌نسا كرد، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: فه‌ره‌نسا به‌دۆستی له پێشینه‌ی خۆمان ده‌زانین، چونكه له سه‌رده‌می سه‌رۆك (شارل دیگۆل)ه‌وه تا شه‌ڕی داعش به‌رامبه‌ر به‌گه‌له‌كه‌مان درێخی نه‌كردوه و هاوكارمان بوه، وتیشی ئێستاش كه ده‌بین به‌چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی جیاواز ده‌خوازن هاوكار و هه‌ماهه‌نگمان بن ئه‌وه‌ش شانازیه‌كی دیكه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، د.یوسف گۆران باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا كرد و ڕایگه‌یاند: له‌لایه‌نی خوێندنی باڵا ئه‌زمونێكی باشمان له‌گه‌ڵ فه‌رنسا هه‌یه به‌تایبه‌ت له به‌رنامه‌ی توانسازی، چونكه كه‌مترین گرفتمان هه‌بوه، ته‌نانه‌ت شێوه‌ی بهرێوهبردنهكهمان زۆر سه‌ركه‌تو بوه و نه كێشه‌ی لۆجیستی نه كێشه‌ی دارایمان بۆ دروست بو، بۆ ئه‌وه‌ش ستایشی ڕۆڵی كونسڵی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌گرنگیه‌وه پێشوازی له پڕۆژه نوێیه‌كانی فه‌ره‌نسا له بواری خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند: پێمان خۆشه پڕۆژه‌ی دیكه‌مان هه‌بێ بۆ ڕه‌وانه‌كردنی خوێندكار به‌تایبه‌ت له بواری ماسته‌ر و دكتۆرا و ئاڵوگۆڕی توێژه‌ر و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش، وتیشی پڕۆژهكهتان به‌رزی ده‌نرخێنین، وتیشی له هه‌ندێ بواری تایبه‌ت له بواری زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان كه فه‌ره‌نسا پێشكهتوه وه‌ك سۆسیۆلۆژیا و سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كان و یاسا ده‌كرێ په‌یوه‌ندی به‌هێزترتان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی كوردستان هه‌بێ به‌تایبه‌ت له هاتنی مامۆستا بۆ ئه‌و به‌شانه كه به‌لای ئێمه زۆر گرنگه، هه‌روه‌ك بڕیاری پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی له دیوانی وه‌زاره‌تدا تا پێشنیازه‌كان بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له به‌شی كۆتایی وته‌كانیدا، د.یوسف گۆران باسی له ستراتیجی وه‌زاره‌ت كرد و ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان هانی زانكۆ ئاستبه‌رزه‌كانی دنیا ده‌كات لقه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه، وتیشی تا ئێستا توانراوه ژماره‌یه‌ك له زانكۆ ئاستبه‌رزه‌كانی دونیا وه‌ك زانكۆكانی( چیك، ئه‌مریكا و مالیزیا) بێنه هه‌رێمی كوردستان، له ئاڵمانیاش له گفتوگۆداین بۆ كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆكانیان له هه‌رێمی كوردستان، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا داوای له كونسڵی فه‌ره‌نسا كرد هانی زانكۆكانی وڵاته‌كه‌یان بده‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆكانیان له كوردستان، وتیشی هه‌رێمی كوردستان زۆر ئارامه، بۆیه كردنه‌وه‌ی ئه‌و زانكۆیانه نه‌ك ته‌نها خزمه‌تی كوردستان ده‌كات، به‌ڵكو ده‌توانن لێره‌وه خزمه‌تی سه‌رانسه‌ری ئێراق بكه‌ن، ئه‌وكاته ئاڵوگۆڕی خوێندكار و مامۆستا و توێژه‌ر زۆر ئاسانتر ده‌بێ، هیوای خواست وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی بیر له‌و پڕۆژه‌یه بكه‌نه‌وه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، دۆمینیك ماس كونسڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر سوپاسی ئه‌و پیشوازییه و په‌سندكردنی پێشنیازهكهیانی كرد، وتیشی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆستایه‌تیه په‌ره‌ی پێ بدرێ ده‌بێ به‌رده‌وام بین له ئاڵوگۆڕی خوێندكاران، وتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و لێژنه‌یه وه‌زاره‌ت هه‌ماهه‌نگ ده‌بین، له كۆتایدا وتی: ئه‌مه كۆبونه‌وه‌یه‌كی هیوابه‌خشه و هیوادارم په‌یوه‌ندییه‌كان له ئاستێكی به‌رزدا بمێنیته‌وه.