به‌ئاماده‌بونی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، ، ڕاوێژكار و سه‌رۆكی زانكۆ حكومی و تایبه‌تیه‌كان و، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆكان و، سه‌رۆكی به‌شه‌كانی زمانی ئینگلیزی و وه‌رگیران له زانكۆ و په‌یمانگه حكومی و تایبه‌ته‌كان و، به‌ڕێوه‌به‌ری سێنته‌ره‌كانی زمان وۆركشۆپی بره‌ودان به‌خوێندن له به‌شه‌كانی زمانی ئینگلیزی له زانكۆكانی كوردستان به‌ڕێوه‌چو.
له‌و وۆركشۆپه‌دا، كه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (29/1/2019) له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی هۆتێل شیراتۆن له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چو، له‌سه‌ره‌تادا ئاماده‌بوان ساتێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان بێ ده‌نگیان نواند، پاشان چه‌ند وتارێك پێشكه‌شكرا.
له‌سه‌ره‌تادا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتارێكی پێشكه‌شكرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، له‌سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا دوای بەخێرهێنانی میوانه‌كان، خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی كه هەموان پێکەوە لێرە کۆبونەتەوە بۆ دارشتنی نەخشەڕێگه‌ی ڕیفۆرمی خوێندنی زمانی ئینگلیزی لە هەموو بەشە پەیوەندیدارەکانی (زمان و ئەدەب و وەرگێران و پەروەردە)ی ئینگلیزی.
ئینگلیزی زمانی زانست و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی و په‌یوه‌ندی و بزنسسه
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، د.یوسف گۆران باسی له كاروچالاكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردودا كرد و ڕایگه‌یاند: لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردودا کاری زۆرمان کردوە بۆ ئەوەی زمانی ئینگلیزی بکەینە زمانی دوەم لە نێو کۆمەڵگەی ئەکادیمی کوردستان، وتیشی زمانی ئینگلیزی زمانی زانست و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی و، زمانی پەیوەندی نێودەوڵەتی و بزنس و زمانی ئاڵوگۆڕی بەرهەمە مەعریفییەکانی نێو زانکۆ و کایە ئەکادیمیەکانە و، لەم ڕێگه‌یەشەوە دەرگای گەیشتن بە سەرچاوە ڕەسەنەکانی مەعریفە بە ڕوی کۆمەڵگه‌ی ئەکادیمی کوردستاندا ئاوەڵا دەکەین و، باشترین دەرفەتی بڵاوکردنەوەی بەرهەمی توێژەرانی زانکۆکانمان لە گۆڤارە ئاستبەرزەکانی دونیا دەڕەخسێنین و، هەلی کارکردنی پێکەوەیی لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییە جیهانییەکانیش فراوانتر دەکەین.
کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی لە ئێستادا بە شێوەیەکی ستاندارد لە زانکۆکانی کوردستان بەردەوامن
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕونتر باسی كاروچالاكیه‌كانی وه‌زاره‌تی له بواری بایه‌خدان به‌زمانی ئینگلیزی كرد و ڕایگه‌یاند: لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردودا هەنگاوی گرنگمان ناوە، کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی لە ئێستادا بە شێوەیەکی ستاندارد لە زانکۆکانی کوردستان بەردەوامن و، بە هەماهەنگی توانا خۆماڵییەکان و هاوکارە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوە دەبرێن، له‌هه‌مان كاتدا لە ئێستادا هەرسێ تاقیکردنەوەی ستانداردی توانستی زمانی ئینگلیزی (iBT TOEFL, IELTS, PTE) لە هەرێمی کوردستان دەستەبەرن و بەردەوامیش لە هەوڵی فراوانکردنیانداین.
وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوا و ئهسکەندەنافیا بایه‌خی زۆریان به‌زمانی ئینگلیزی داوه
بایه‌خدان به‌زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتارههی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێكهینا، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: نەک تەنها لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو لە زۆرینەی وڵاتانی دونیا گرنگی بەزمانی ئینگلیزی وەک زمانی دوەم دەدرێت، بە تایبەت وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوا و ئهسکەندەنافیا لە پێشینەی ئەو وڵاتانەن کە سەرباری زمانی نەتەوەییان، کاریان بۆ پەرەپێدانی توانستی زمانی ئینگلیزی کردوە.
ئێراق و لیبیا لە کۆتایی لیستی خراپرین وڵاتانی جیهانن بۆ بایه‌خدان به‌زمانی ئینگلیزی
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا، د.یوسف گۆران ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌گرنگی زمانی ئینگلیزی خسته‌ڕو وتی: بە پێویستی دەزانم کە سەرنجتان بۆ دوا ڕاپۆرتی دامەزراوەی (Education First) ڕابکێشم کە تایبەتە بە (ئاماژەی توانستی زمانی ئینگلیزی) و، پەیوەندی ڕاستەوخۆی توانستی زمانی ئینگلیزی بە ئاماژەکانی گەشەکردنی ئابوری و خۆشگوزەرانی و داهێنان و توێژینەوە و پەرەپێدان و گەشەپێدانی مرۆییەوە، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای ئەنجامدانی تاقیکرنەوەیەکی ستانداردی توانستی زمانی ئینگلیزی ئامادە کراوە، کە لەلایەن دامەزراوەی (Education First)ەوە بەڕێوەدەبرێت و، ساڵی ٢٠١٨ دا (یەک ملیۆن و سێسەد هەزار کەس) لە (٨٨) وڵاتی دونیا بەشداری تاقیکردنەوەکەیان کردووە، ئاشكراشیكرد لە ئەنجامی ئەم تاقیکردنەوەیەدا وڵاتانی (سوید،هۆڵەندا، سەنگاپور، نەرویج، دانیمارک، کۆماری ئه‌فریكای باشور، لۆکسۆمبۆرگ، فنلاند، سلۆڤینیا و ئەڵمانیا) لە پێشەنگی )دە( یەکەمین وڵاتانی جیهانن کە ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزیان لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە، بۆ خراپترین وڵاته‌كانیش د.یوسف گۆران وتی: وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لە هەموو وڵاتانی جیهان ئاستیان نزمترە و ئێراق و لیبیا لە کۆتایی لیستی خراپرین وڵاتانی جیهانن.
پێوه‌ره‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزیان به‌رزه جۆراو جۆره
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له بنه‌ماكانی بایه‌خدان به‌زمانی ئینگلیزی كرد و ڕایگه‌یاند: لەم ڕاپۆرتەدا توانستی زمانی ئینگلیزی وەک ئاماژەیەکی گرنگ سەیر دەکرێت و، پەیوەندی لەگەڵ ئاماژە و ستانداردە ئابوریەکانی دیکەدا بەراورد دەکرێت، بۆ نمونە ئەو وڵاتانەی کە ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزیان بەرزە ئەو وڵاتانەن کە:
- بەردەوام لەگەشەکردنی ئابوریدان.
- داهاتی ساڵانەی تاکە کەس لە ئاستێکی بەرزدایە.
- بزنس بە ئاسانی گەشە دەکات.
- توانای هەناردەکردنی خزمەتگوزارییەکانیان بەهێزە.
- ژمارەی توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکانیان لە ئاستێکی باڵادایە.
- لە بواری وەبەرهێنان لە توێژینەوە و پەرەپێدان لە پێشەنگدان.
- ئاماژەی گەشەپێدانی مرۆییان لە ئاستێکی بەرزدایە.
وتیشی داتاکانی ئەم ڕاپۆرتە پێمان دەڵێن کە زمانی ئینگلیزی وەک یەکێک لەو کارامەییانەی کە بە (Soft Skill) ئەژمار دەکرێت ڕۆڵی گەورەی لە پەرەپێدانی تاکەکان و گەشەکردنی ئابوری و کۆمەڵایەتی هەمو کۆمەڵگه هەیە.
ده‌بێ گەنج و نەوەی نوێمان بۆ فێربونی ئەو کارامەییانە ئاماده بكه‌ین، کە دەرفەتی کارکردنیان باشتر بۆ فەراهەم دەکات
له‌به‌ر ڕۆشایی ڕاپۆرتهجیهانیهكان، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی باسی له كارنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ بایه‌خدانی زیاتر به‌زمانی ئینگلیزی كرد و وتی: ئێمە دەبێت لە گۆڕانکارییە ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی سەدەی بیست و یەک دانەبڕیین، گەنجەکانمان و نەوەی نوێمان ئامادە بکەین بە فێربونی ئەو کارامەییانەی کە دەرفەتی کارکردنیان باشتر بۆ فەراهەم دەکات.
لە سەدا پەنجای ئەو کار و پیشانەی لە ئێستادا هەن لە ژێر هەڕەشەی بە ئۆتۆماتیک بوندان
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی په‌روه‌رده‌ی جیهانی كرد و وتی: هەفتەی ڕابردو لەگەڵ شاندێکی وەزارەتەکەمان بەشداری کۆڕبەندی پەروەردەی جیهانیمان کرد، کە لە شاری لەندەن و، بە بەشداری (٩٩) وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا لە سەرتاسەری دونیا به‌ڕێوه‌چو، وتی له‌و كۆربه‌نده‌دا ده‌ركه‌وت، كه هەمو جیهان لەسەر ئەو ڕاستییە کۆکن شۆڕشی پیشە سازی چوارهەم و ئاویتەبونی تەکنۆلۆجیا لە سەدەی بیست و یەکدا گۆڕانگاری گەورە لە کەرتی ئابوری و، دەرفەتەکانی هەلی کار دەهێنێتە کایەوە، ڕونتر د.یوسف گۆران وتی: زیاتر لە سەدا پەنجای ئەو کار و پیشانەی لە ئێستادا هەن لە ژێر هەڕەشەی بە ئۆتۆماتیک بوندان و کار و پیشەی نوێ لە جێگایان سەرهەڵدەدەن، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: ئێستا منداڵەکانمان لە پرۆسەی پەروەردە و خوێندندا بۆ کارێک ئامادە دەکەین، کە هێشتا بونی نییە، ئەم فاکتانە دەمانباتەوە بۆ ئەو دەرئەنجامەی، کە لە پرۆسەی خوێندندا میتۆدی داهێنەرانە و کارسازی و فێرکردنی سۆفت سکیڵ و زمان و ڕاهێنان لەسەر کۆنسێپتی (فیربوون بە درێژایی ژیان) (Lifelong learning) لە خەسڵەتە گرنگەکانی پرۆسەی خوێندن و فێرکردنی سەدەی بیست ویەکن.
بازاری جیهانی فراوان ده‌بێ و، بازاری خۆماڵی به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌ڕوا
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به وتارێكی وه‌زیری پێشوتری خوێندنی كۆریای باشور كرد، كه له كۆڕبه‌ندی په‌روه‌رده‌ی جیهانی پێشكه‌شیكرد و وتی: ئه‌و له وتاره‌كه‌یدا ڕونیكرده‌وه، كه له‌به‌رده‌م ئاڵنگاری ئه‌و پڕۆگرامانه‌ن كه منداڵه‌كانمان دهیخوینن، چونكه ئه‌و كارانه‌ی له داهاتو ده‌یگرینه ده‌ست دیار نیه ده‌مێنێ یان نا، بۆیه ده‌بێ پێشبینی ئه‌وه بیكه‌ن كه دوای (10) ساڵی دیكه پێداویستسه‌كانی بازار چین؟، بۆ ئه‌وه‌ش د.یوسف گۆران وتی: ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كار بۆ داهاتو بكه‌ین، چونكه ئه‌وه قسه‌ی یه‌كێكه له لێپرسراوانی وڵاته پێشگهنكانی جیهان، هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌بێ ئاگاداری ئه‌وه بین، كه ئه‌و وانه‌و و سكیڵانه چین كه فیری نه‌وه‌كانی داهاتومان ده‌كه‌ین، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: له‌و كۆربه‌نده جیهانیه‌دا ئه‌وه ڕونكرایهوه به‌هۆی تێكه‌ڵبونی وڵاتان بازاری جیهانی فراوان ده‌بێ و، بازاری خۆماڵی به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌ڕوا، بۆیه ده‌بێ منداڵانی خۆمان بۆ بازاری جیهانی ئاماده بكه‌ین، ده‌بێ ئه‌وه بزانین كۆمپانیا جیهانیه‌كان دێن له وڵاتانی خۆمان ركابه‌ریمان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه زۆر پێویستمان به‌وه‌یه بۆ بازاری خۆماڵی به ستانداردی جیهانی ئاماده بكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئاماده نه‌بێ و سكێلی نه‌بێ نه‌ك له جیهان جێگه‌یان نابێته‌وه، به‌ڵكو له وڵاتی خۆشی جیگه‌ی نابێته‌وه تا كارێكی شایسته بدۆزێته‌وه.
بەشەکانی زمانی ئینگلیزی ڕۆڵی گەورە دەبینن لە پرۆسەی چەسپاندنی زمانی ئینگلیزی
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌وره و گرنگانه‌ی له جیهان ڕوده‌دات، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له هه‌رێمی كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند: بەشەکانی زمانی ئینگلیزی ڕۆڵی گەورە دەبینن لە پرۆسەی چەسپاندنی زمانی ئینگلیزی وەک زمانی دوەم لە ناوەندەکانی خوێندنمان، وتیشی دەرچوانی ئەم بەشانەی ئێمە کاریگەریان لەسەر کەرتی پەروەردە و ناوەندەکانی خوێندنی پێش زانکۆش دەبێت، بۆیە جێی خۆیەتی ئەمڕۆ لەم وۆرکشۆپەدا هەمومان پێکەوە بەهەماهەنگی نێوان لێژنەی وەزاری ڕیفۆرمی خوێندنی زمانی ئینگلیزی و، بەشەکانی ئینگلیزی لە هەمو زانکۆکانی کوردستان بەرنامەی گۆڕانکاری لە خوێندنی بەکالۆریۆس لە بوارەکانی زمان و ئەدەب و وەرگێران و پەروەردەی زمانی ئینگلیزی دابرێژین، هیواشی خواست بتوانن پلانی گۆڕانکاری لە ناوەرۆکی پرۆگرامەکانی خوێندن و، سیستم و ستراکچەری کۆرسەکان دابڕێژن، ئه‌وه‌ش لەبەر ڕۆشنایی ئەو هەنگاوانەی کە لە بواری جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆڵۆنیادا نراوه، له‌هه‌مان كاتدا سود لە تواناکانی تیمەکانی ڕیفۆرمی پێداگۆجی وەربگرێ، بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاشكرایكرد لە پەراوێزی کۆڕبەندی پەروەردەی جیهانی، کۆمەڵێک دامەزراوەی نێودەوڵەتیش ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەوەی لەم پرۆسەیە هاوکارمان بن.
گۆڕانكارییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن
له به‌شی كۆتایی وتاره‌كه‌یدا، د.یوسف گۆران باسی له‌و گۆڕانكاریانه كرد، كه له‌ماوه‌ی ڕابردودا ئه‌نجامیانداوه، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: ئێمە لە ماوەی ئەم پێنچ ساڵەدا توانیومانە ڕیفۆرمی بنەڕەتی لە پرۆگرامەکانی خوێندنی (یاسا، زانستە سیاسییەکان، ئەندازیاری و پزیشکی) ئەنجام بدەین و پلانمان هەیە کە ئەم پرۆسەیە بەردەوام بێت و، هەموو بوارەکانی خوێندن بە زانستە مرۆییەکان و زانستە سروشتی و تەتبیقیەکان بگرێتەوە.
چاوەڕوانی بڕیار و ڕاسپاردەکانی وۆرکشۆپەکهین
لە کۆتایی وتاره‌كه‌شیدا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دەستخۆشی لە تیمی وەزاری ڕیفۆرمی خوێندنی زمانی ئینگلیزی كرد، هه‌روه‌ك سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی زانکۆکانی کوردستان كرد بۆ پەرۆشی و پشتیوانیان لەو پرۆژەیە، وتیشی ئێمە چاوەڕوانی بڕیار و ڕاسپاردەکانی وۆرکشۆپەکەتان دەکەین بۆ ئەوەی بە سەرنج و تێبینی و بەشداریکردنتان پڕۆژەیەکی تێروتەسەل دابرێژین.
وۆركشۆپه‌كه به‌خستنه‌روی چه‌ند بابه‌تێك و كۆمه‌ڵێك پێشنیاز كۆتایی هات
له به‌شێكی دیكه‌ی وۆركشۆپه‌كه‌دا، کـورتەى کاروچـالاکیەکانى لێـژنەی باڵای بڕه‌ودان به‌زمانی به‌خویندن له‌به‌شه‌كانی زمانی ئینگلیزی لەلایەن (د.کاوە شێــــــروانى) سەرۆکى لێژنه‌كه پێشكه‌شكرا، كه تێیدا به‌دورودرێژی باسی له‌و كار‌و هه‌نگاوانه كرد كه له ماوه‌ی ڕابردودا ئه‌نجامیانداوه، پاشان (د.هیمداد محمد) کورتەیەکی لەسەر اڵى فاوەندیشن و چۆنیەتى داڕشتنى بابەتەکانى پێشكه‌شكرد، به‌هه‌مان شێوه‌یه (د.مـحمد صالـح ) باسی له دوا تێبینى و هەڵسەنگاندنەکان لەسەر فۆرمى ڕاپرسى كرد، هه‌روه‌ك گرنگى داڕشتنەوەى دیدو ئامانجى بەشەکان كه ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وۆركشۆپه‌كه بو له‌لایه‌ن (د.عەباس فاضل ) باسكرا، (د.شیلان عــەلـى)یش باسی له گۆڕانکارى لە شێوازى وانەوتنەوە كرد، له ته‌وه‌ری دوه‌می وۆركشۆپه‌كه‌شدا له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكه‌وه، كه به‌پییی پسپۆڕییه‌كان دابهشكرابون تاوتوێی سه‌رجه‌م بابهتهكان كرا. به‌گه‌ڵاڵه‌كردن و خستنه‌ڕوی كۆمه‌ڵێك پێشنیازی گرنگ كۆتایی به‌وۆركشۆپه‌كه هات.