سەبارەت بە کێشەى هەردوو (کۆلێژى قەڵەمى زانکۆیى) و (کۆلێژى کتابى زانکۆیى)، عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەلێدوانێکدا رایگەیاند، بەپێى پێوەرو ستانداردەکانى وەزارەت، لە ئێستادا کێشەى هەردوو (کۆلێژى قەڵەمى زانکۆیى) و (کۆلێژى کتابى زانکۆیى) لەلایەن وەزارەتەکەمان لە ژێر دیراسەتکردن دایە.
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوى زانستى راشیگەیاند بەهیواین لە ئایندەیەکى نزیکدا کێشەى یاسایى هەردوو (کۆلێژى قەڵەمى زانکۆیى) و (کۆلێژى کتابى زانکۆیى) چارەسەربکرێت.