Nov 2016

سێیەمین کۆنفرانسی پێشەنگی و داهێنان و سەرکەوتن بەڕێوەدەچێ

wezarret bal

وا بڕیارە لە ڕۆژانى (١٣ و ١٤/١١/٢٠١٧) لە شانشینى بەحرەین، بەبەشدارى ژمارەیەکى بەرچاو لە کەسانى شارەزا لە وڵاتە جیاکانى وەک (ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، کۆمارى میللى چین، هیند، گانا، شانشینى بەریتانیا، سعودیە، ویلایەتە یەکگرتوەکانى عەرەبى، ئێراق و هەرێمى کوردستان...) سێیەمین کۆنفرانسی پێشەنگی و داهێنان و سەرکەوتن بەڕێوەبچێ.

کۆنفرانسی پێشەنگی و داهێنان و سەرکەوتن لەلایەن هەردوو دامەزراوەی(Al Fikrah Management Consulting) بۆ ڕاوێژکاری کارگێری لە دوبەی و زانکۆی (University of International Business and Economics) لە چین ڕێکدەخرێت، یەکەم کۆنفرانس لە ساڵی (٢٠١٥) لە دوبەی بەسترا، هەروەک دوەم کۆنفرانس لە ساڵی (٢٠١٦)لە قاهرە بەسترا، کۆنفرانسى سێیەمیش وا بڕیارە لە ڕۆژانى (١٣و١٤/١١/٢٠١٧) لە بەحرەین بەڕێوەبچێ، بڕیاریشدراوە چوارەم کۆنفرانس لە چین لە سالی (٢٠١٨) بەڕێوەبچێت.

ئەم کۆنفرانسە ساڵانە دەبیتە جێگەی بایەخی مامۆستایان و ستافی زانکۆ و فێرکەر و فەرمانبەرانی حکومی و، دەرچوانی زانکۆ و کەسانی خاوەن کار و دامەزرێنەرانی کار و هەموو ئەوانەی کە گرنگی بە داهێنان و سەرکەوتن دەدەن.

بۆیە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و شارەزیان و ئەکادیمیستان و داهێنەران ئاگادار دەکات پەیوەندی بە نوێنەر و هاوئاهەنگکاری کۆنفرانس لە هەرێمی کوردستان (پ.ی.د. عبداللە محمد عبدالجبار) بکات  بۆ خۆتۆمارکردن، بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکەن بە تەلەفۆنى:

٠٠٩٦٤٧٥٠٧١٥٠١٢٣

Abdullah.abduljabbar@su.edu.krd

http://www.pioneerism.com