دواى ئەوەى لە کۆبونەوەى ژمارە (3) ى ئەنجومەنى وەزارەتەکەمان، کە لە ڕێکەوتى (9 / 5/ 2016) بەڕێوەچوو و تێیدا ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەرو دکتۆراى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان پەسند کرا، ئەمڕۆش وەزیرى خوێندنى باڵا دەقى ڕێنماییەکانى ئیمزا کرد.
لەو چوارچێوەیەدا و ، لە ڕێنمایى ژمارە (٤) کە ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتى (٢٥/٥/٢٠١٦) بەنوسراوى ژمارە (٨١١٠/٢) بەئیمزاى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، تایبەتە بەخوێندنى باڵا/ ماستەر لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان و، وەرگرتنى خوێندکاران بەپێى ئەو ڕێنماییانە دەبێت.
بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکانى خوێندنى ماستەر تکایە کلیک لەسەر وێنانهی خوارهوه بكه...
دهقی ڕێنماييهكانی خوێندنی ماستهر