Nov 2016

د.یوسف گۆران سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی كرد

IMG_4609.JPG

ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (7/3/2016) د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و، به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن خالد دۆسكی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا.

له‌ دیدارێكدا، كه‌ به‌ئاماده‌بونی د.ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د. خه‌تاب شێخانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی و، جه‌مال حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لاوان له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به‌ڕێوه‌چوو گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی ڕۆشنبیری و بواری زانستی و ئه‌كادیمی له‌ هه‌رێمی كوردستان كرا.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی زیندوكردنه‌وه‌ی زمان و بایه‌خدان به‌زمانی كوردی كرا، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ به‌و هه‌نگاو و كارانه‌ش‌ كران كه‌ پێویستن‌ له‌ بواری كه‌لتوری و ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی بهاوێژرێن بۆ چۆنیه‌تی كرانه‌وه‌ به‌ڕوی دنیادا، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ به‌كۆمه‌ڵێك نمونه‌ی وڵاتانی سه‌ركه‌وتوو كرا، كه‌ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كاریان كردوه‌.