دوای ئه‌وه‌ی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕۆژانى چوارشەممەو پێنجشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی كرده پشوی ڕه‌سمی، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی-ش پشوه‌كانی (مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی) دیاریكرد.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌باس ئه‌كره‌م عومه‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له‌به‌ر ڕۆشنایی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ڕۆژه‌كانی پشوی له ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا به‌م شێوه‌یه دیاریكرد.
1. سه‌باره‌ت به‌پشوى مامۆستایان و خوێندکاران، ڕایدەگەیەنین کە هەر زانکۆیەک پابەند دەبێت بە ساڵنامەى خوێندنى ئەکادیمى خۆى کە لەسەرەتاى ساڵەوە دایناوە.
2. بۆ پشوى فەرمانبەرانیش، ڕایدەگەیەنین كه پابەند ده‌بین بە پشوى ڕۆژانى چوارشەممەو پێنجشەممە، کە لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگه‌یاندراوه، واته به‌هه‌مان شێوه‌ی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌و پێنچ شه‌ممه بۆ سەرجەم فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ده‌كرێنه ڕۆژانی پشوو.