بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگیو ئاگاداربون له كێشه‌و گرفته‌كان و كاروباری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی, ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (23/7/2014) وه‌فدێكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای پاڕله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی د.ئیبراهیم سمۆ سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیان كرد. ه‌فده‌كه دوای پێشوازیكردنیان له‌لایه‌ن د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له دیدارێكدا كه به‌ئاماده‌بونی د.خه‌تاب شێخانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له باره‌ی كێشه‌كانی خوێندنی باڵا‌و هه‌وڵدان بۆ چۆنێتی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای پاڕله‌مانی كوردستان كرا، بۆ باشتر ڕایكردنی كاره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی گرفتی خوێندكاران و مامۆستایان. هه‌ر له‌و دیداره‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌له‌كردن له یاسای (خزمه‌تی زانكۆی) كرا، كه مامۆستایانی زانكۆ ئومیدیان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه تا باشتر مافه‌كانیان بۆ دابین بكرێ, له به‌رامبه‌ردا لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای پاڕله‌مانی كوردستان دوپاتیان كرده‌وه به‌دواداچون بۆ ئه‌و یاسایه بكه‌ن و هه‌ر كاتێكیش گه‌یشته پاڕله‌مان كاری جدی بۆ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌سند بكرێت و مامۆستایانیش لێی سودمه‌ند بن. هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای پاڕله‌مانی كوردستان ستایشی بڕیاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له زانكۆكانی موصل و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌خوێنن، هیواشیان خواست ئه‌و بڕیاره سه‌ره‌تای كار بێ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015) كرا، بۆ ئه‌وه‌ش د.یوسف گۆران ڕاگه‌یاند: زۆر ی ژماره‌ی خوێندكاران كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و لۆدی له‌سه‌ر هه‌موو بوارێك دروستكردوه، به‌تایبه‌ت له بواری زانستی، ڕونیشی كرده‌وه له هیچ شوێنێكی دنیادا نیه هه‌موو خوێندكارێك كه پۆلی شه‌شی ته‌واو كرد له زانكۆ وه‌ربگیرێ، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: كه به‌به‌راورد به عێراق له هه‌رێمی كوردستان دوو به‌رامبه‌ر خوێندكار له زانكۆكان وه‌رده‌گرێ, له كۆتایشدا ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و كێشه ته‌نها به وه‌زارتی خوێندنی باڵا چارسه‌ر ناكرێ، به‌ڵكو پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان هه‌ماهه‌نگ بن و كاری پێكه‌وه‌ی بكه‌ن.