به‌مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی چۆنێتی پركردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2013- 2014)، ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه رێكه‌وتی (30/9/2013) د.عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له هۆڵی ڤیدیۆ كۆنفرانسی دیوانی وه‌زاره‌ت كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ی ساز كرد.
له‌و كرنگره ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی (30/9/2013)ه‌وه پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی وێب سایتی ئه‌لیكترۆنی (www.regayzanko.com) ده‌ست پێ ده‌كات. د.عه‌لی سه‌عید ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن و پرۆسه‌كه‌ش بۆ خوێندكاران و قوتابیان له 30 ئه‌یلول تا 10/10/2013 به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه خوێندكاران و قوتابیان ده‌توانن له‌و ماوه‌یه‌دا داوكارییهكانیان پێشكه‌ش بكه‌ن، دوای ته‌واوبوونی ئه‌و واده‌یه پڕۆسه‌ی وه‌رگرتن له رێگه‌ی سیسته‌مێكی كۆمپیوتهریهوه بڕیار له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان ده‌درێت.
هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكارو به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ت و سهرپهرهشتیارو ئه‌ندامانی (زانكۆ لاین) ئاماده‌یبوون، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوای له ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌ی كرد سه‌ردانی ئاماده‌ییه‌كانی خۆیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی رێبه‌ری ده‌رچووان كه بێ به‌رامبه‌ر بۆ هه‌موو خوێندكاران و قوتابیان دابین كراوه، هه‌روه‌ك داواشی لێ‌كردن زانیارییه‌كانی ناو ڕێبهریهكه به‌وردی بخوێننه‌وه دواتر لیستێك ئاماده بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌ڵبژاردانانه له خۆبگرێت كه خوازیارن به‌پێی نمره‌كانیان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان لێی وه‌ربگیرێن، پاشان ده‌ست بكه‌ن بهپڕكردنهوه و پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كانیان له رێگه‌ی زانكۆ لاینه‌وه. دوای پێشكه‌شكردنی داواكانیان ناسنامه‌یه‌كی كاتیان بۆ دروست ده‌بێت، بۆیه پێویسته ئه‌و ناسنامه‌یه پرێنت بكه‌ن و لای خۆیان بیپارێزن تا ئه‌وكاته‌ی په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌زانكۆ و ئه‌و به‌شه‌ی كه لێیی وه‌رده‌گیرێن.
د. عه‌لی سه‌عید جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه زۆر گرنگه خوێندكاران و قوتابیان له ئاماده‌ییه‌كانیان (یوزه‌یه‌ر نه‌یم و پاسۆرد)ی خۆیان وه‌ربگرن، چونكه به‌بێ بوونی ئه‌و (یوزه‌یه‌ر نه‌یم و پاسۆرد)ه ناتوانن پرۆسه‌ی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان جێ به‌جێ بكه‌ن، هه‌روه‌ك داواشی له دابه‌شكه‌رانی (یوزه‌یه‌ر نه‌یم و پاسۆرد) له خوێندنگه‌و قوتابخانه‌كان ده‌كات كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك (یوزه‌یه‌ر نه‌یم و پاسۆرد)ی خوێندكاران و قوتابیان نه‌ده‌ن به‌كه‌سانی دیكه، جگه له ده‌رچووان خۆیان نه‌بێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تا هیچ كه‌سێكی دیكه نه‌توانێت بچێته سه‌ر ئه‌كاونتی خوێندكاران و قوتابیان و دووچاری كێشه ببنه‌وه، بۆ ئاسانكاری خوێندكاران و قوتابیان وه‌ك ساڵی رابردوو ئه‌مساڵیش به‌نوسراوی ره‌سمی (یوزه‌یه‌ر نه‌یم و پاسۆرد)ی خوێندكاران و قوتابیان گه‌ێندراوه‌ته سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی په‌روه‌رده له كوردستان تا له‌و رێگه‌یه‌وه به‌سه‌ر ئاماده‌ییه‌كان و دواتر خودی خوێندكاران و قوتابیان دابه‌ش بكرێت، د.عه‌لی سه‌عید داواشی له خوێندكاران و قوتابیانی كرد كه (یوزه‌یه‌ر نه‌یم و پاسۆرد)ه‌كانیان بپارێزن، چونكه دواتر به‌هه‌مان (یوزه‌یه‌ر نه‌یم و پاسۆرد) ده‌توانن ئه‌و شوێنه بدۆزنه‌وه كه لێیی وه‌رده‌گیرێن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌رچوانی پارساڵ دووچاری گرفت نه‌بن و ئه‌نجامه‌كانیان درەنگتر وه‌ربگرنه‌وه..

بۆ ئه‌مساڵی خوێندن جگه له ده‌رچووانی (2012-2013) كه ژماره‌یان (57176) خوێندكار‌و قوتابیه، ده‌رچووانی ساڵی پار واته (2011-2012)، كه ئه‌وانیش ژماره‌یان (9528) خوێندكار‌و قوتابیه و ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌مه‌رجێك له هیچ زانكۆ و په‌یمانگه‌یه‌ك وه‌رنه‌گیرابن، به‌پێچه‌وانه‌وه دواتر وه‌رگیرانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، به‌وه‌ش كۆی ئه‌وانه‌ی كه مافی پێشكه‌شكردنی داوایان هه‌یه بۆ وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌گاته (66704) خوێندكار‌و قوتابی. سه‌باره‌ت به پلانی وه‌رگرتنیش د.عه‌لی سه‌عید ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند: كه هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كی خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی قوتابیان و خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان وه‌ربگرن.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی خوێندكاران و قوتابیانی خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كاته‌وه كه له هه‌موو زانكۆكان مه‌ڵبه‌ندێكی راوێژكاری دانراوه كه ژماره‌یان (13) مه‌ڵبه‌نده، بۆیه خوێندكاران و قوتابیان بۆ هه‌ر پرسیارێك ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌و مه‌ڵبه‌ندی راوێژكارییانه بكه‌ن، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی هه‌موو رۆژێك بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك له‌و مه‌ڵبه‌ندی راوێژكارییانه سمینارێك پێشكه‌ش ده‌كرێت و ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌ی ده‌توانن سوودیان لێ وه‌ربگرن، بۆیه پێویست به‌وه ناكات خوێندكاران و قوتابیان په‌له بكه‌ن له پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانیان، له‌هه‌مان كاتدا له زۆربه‌ی سه‌نته‌ره‌كان و ده‌سته ته‌كنیكیه‌كان، سه‌نته‌رێكی ئینته‌رنێت بۆ ده‌رچووان ئاماده‌كراوه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سێرڤه‌رو هێڵی ئینته‌رنێتیان نیه له ماڵه‌وه، بۆیه ئه‌وان ده‌توانن سوود له‌و سه‌نته‌رانه وه‌ربگرن و داوكارییهكانیان پێشكه‌ش بكه‌ن، داواش ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی كه هێڵی ئینته‌رنێتیان هه‌یه له ماڵه‌وه سه‌ردانی ئه‌و سه‌نته‌رانه نه‌كه‌ن و قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌كه‌ن.

بۆ ئه‌مساڵی خوێندن خوێندكاران و قوتابیان جگه له په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كان، له (13) زانكۆی حكومی و زانكۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆ و (10) زانكۆی تایبه‌ت وه‌رده‌گیرێن، هه‌روه‌ك وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی پێدا جیاواز له ساڵانی ڕابردوو له ئه‌مساڵدا (3) زانكۆی پۆلیته‌كنیك به كۆمه‌ڵێك به‌شی تازه كراوه‌ته‌وه‌و خوێندكاران و قوتابیان وه‌رده‌گرێت، له‌هه‌مان كاتدا له زانكۆ حكومیه‌كان (40) به‌شی تازه‌و له زانكۆ ئههیلهكانیش كۆمه‌ڵێك به‌شی تازه كراوه‌ته‌وه، كه هه‌موو ئه‌وانه‌ش ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تێكی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران و قوتابیان له زانكۆكان و په‌یمانگه‌كان بتوانن درێژه به‌خوێندن بده‌ن.