ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/1/2012 پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌ددین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له دیوانی وه‌زاره‌ت له هه‌ولێری پایته‌خت، به ئاماده‌بوونی د.ئامانج عه‌بدوڵا راوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ستافێك له وه‌زاره‌ت، پێشوازیكرد له سلێمان عوسمان كونسوڵی گشتی میسر له هه‌ولێر.
له دانیشتنێكدا، په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌كانی نێوان وڵاتی میسر و هه‌رێمی كوردستان به گشتی هه‌ڵسه‌نگێنرا و جه‌خت له به‌تینكردنی پردی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه، به تایبه‌ت له رووی ئاڵوگۆڕی زانستی و ئه‌كادیمی له‌نێوان زانكۆكانی هه‌رێم و زانكۆكانی وڵاتی میسر.
هه‌ر له میانیدا، بیروڕا له‌نێوان هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕكرا له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی توانسازی مرۆیی و به‌رنامه‌كانی تری ناردنی خوێندكاران له‌بواری خوێندنی باڵا، له‌م روانگه‌شه‌وه كونسوڵی گشتی میسر له هه‌ولێر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستانی دڵنیا كرده‌وه، كه‌وا ره‌وشی وڵاته‌كه‌ی بۆ خوێندنی باڵا له‌بار و گونجاوه، و هیچ جۆره ئاستهنێگێك له‌به‌رده‌م ره‌وشی خوێندن نیه. جێگه‌ی باسه، تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 100 خوێندكار له هه‌رێمی كوردستان به شێوازی جیا جیا له زانكۆ ناوداره‌كانی وڵاتی میسر بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی ماجستێر و دكتۆرا، ده‌خوێنن.