Nov 2016

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام پاش جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆز و ڕاپه‌ڕین

 جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆز و ڕاپه‌ڕین له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، هیوادارین یادكردنه‌وه‌ و به‌رزڕاگرتنی ئه‌م بۆنه‌ نیشتیمانیانه‌ مایه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كوردستان بێت.

هه‌ر لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ دوا به‌دوای كۆتایی هاتنی پشووی به‌هاره‌ كه‌ به‌شێوازێكی ئاسایی له‌ 10-25ی ئاداری هه‌موو ساڵێك ده‌خایه‌نێت ڕۆژی 26/3/2011 یه‌كه‌مین ڕۆژی ده‌وامی فه‌رمیی ده‌بێت له‌ ته‌واوی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌كانی خوێندن و به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی پێشوازی له‌ قوتابیان و خوێندكاران ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ماوه‌ی یاسایی خوێندن له‌ سیمسته‌ری دووه‌م كه‌ بریتییه‌ له‌ (15 هه‌فته‌) به‌ شێوازێكی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێ بكه‌ین پێویسته‌ مامۆستایان و خوێندكاران و كارمه‌ندانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌ پاراستنی ڕه‌وشی ئاسایی خوێندن و پاراستنی مافی قوتابيان و خوێندكاران هاوكاری ته‌واومان بكه‌ن.

له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ته‌وه‌ جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پێويسته‌ سه‌رجه‌م قوتابی و خوێندكاران پابه‌ند بن به‌ ده‌وام كردن.  وه‌ ‌ له‌مه‌ودوا ئاماده‌بوون له‌ پۆڵه‌كان به‌ ووردی تۆمار ده‌كرێت و هيج جۆره‌ پێشێل كردنێكی ڕێنمايی (به‌ تاك يان به‌ كۆمه‌ڵ) له‌ هيچ لايه‌نێك قه‌بول ناكرێ.  بێ گومان، زانكۆ و په‌يمانگاكان شوێنی په‌روه‌رده‌ و فێر كردنی نه‌وه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مانن‌ و پێويسته‌ به‌هه‌موو لايه‌كمان حه‌ڕه‌می ئه‌و ده‌زگايانه‌ و پڕۆسه‌ی خوێندن تێياندا پيرۆز ڕابگرين، دوور له‌ هه‌موو جۆره‌ ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی.