سه‌رۆكی حكومه‌ت: نابێت زانكۆكان بۆ بانگه‌شه‌ی سیاسی به‌كار بهێنرێن
وه‌زیری خوێندنی باڵا: جه‌خت له پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكان ده‌كاته‌وه
له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كانی ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د صاڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه د. دلاوه‌ر عه‌لادین وه‌زیری خوێندنی بالێو توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماده‌یبوو، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند پێویسته دانانی راگر و به‌رپرسانی زانكۆ و دامه‌زراوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی و توانای كه‌سه‌كه بێت نه‌ك بنه‌مای تر، بۆ ئه‌وه‌ش داوای كرد دانانی كه‌سانی شیاو بۆ ئه‌و شه‌ش پۆسته‌ی له زانكۆی سلێمانیدا به‌تاڵن له رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی cv و كێبڕكێی زانستی و لێوه‌شاوه‌یی پڕ بكرێنه‌وه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه دوێنێ 9\1\2010 به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی له سه‌ربه‌خۆی زانكۆكان كه دامه‌زراوه‌كانی تری حكومه‌ت كرده‌وه‌و گوتی: پێویسته زانكۆ‌و دامه‌زراوه‌كانی تری حكوومه‌ت له كاریگه‌ریی سیاسی دوور بخرێنه‌وه و نابێت بۆ هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و ململانێی سیاسی به‌كاربهێنرێت و پێویسته ئه‌و دامه‌زراوانه زه‌مینه‌ی كاركردن و گه‌شه‌كردنی گونجاویان بۆ بڕه‌خسێنرێت.
له لای خۆیه‌وه وه‌زیری خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به ده‌ستێوه‌ردانی حزبی له زۆربه‌ی زانكۆكانی عێراق و هه‌رێم له‌لایه‌ن لایه‌نه حزبی و سیاسییه‌كانه‌وه دا‌و جه‌ختی له پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكان و نه‌هێشتنی ئه‌م دیاردهیهكردهوه.
پرۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین روونیكرده‌وه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئێستا به‌و ئاڕاسته‌یه كارده‌كات رێ له هه‌موو جۆره ده‌ستێوه‌ردانێكی حزبی بۆ زانكۆكان و بواره‌جیاجیاكانی خوێندنی باڵا به تایبه‌ت له زانكۆی سلێمانی بگیرێت.
به‌شێكی تری ووته‌كانی وه‌زیری خوێندنی باڵا بریتی بوو له باسكردنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی دا دیناوه و میكانیزمی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن و پرۆسه‌ی فێركردنی بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه.