بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر - هەولێر (16)

بەوێنە : یەکەم رۆژى فیستیڤاڵی هەولێر
پاریزگای هەولێر
بەهاوئاهەنگی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر
۱۱ مین فیستیڤاڵی هەولێر
سازکرد
۱۱؍۳؍۲۰۱۹ پارکی شار
فوتؤ لانه نوزاد -سه ردار قادر
رۆژى ٢٠١٨/١٠/٢٣ لەبەردەم قەڵاى هەولێر, ڤیستیڤاڵی میللی بە بەشدارى ژمارەیەک گروپى هونەرى میللى جیاواز ئەنجامدرا.
فۆتۆ:عومەرکەریم على
کە مردم لە دڵی ژنێکدا دەمدۆزنەوە
تازەترین بەرهەمى شیعرى شاعیر بێکەس حمە قادر بڵاوکرایەوە
لە مەڕاسمێکى تایبەت و شایستەدا بە سپۆنسەرى کۆمپانیای نێودەوڵەتی (کیو نێت) تازەترین بەرهەمی شیعریی (کە مردم لە دڵی ژنێکدا دەمدۆزنەوە) هى شاعێر (بێکەس حەمە قادر) کە شازدەهەمین بەرهەمی شیعری ناوبراوە بڵاوکرایەوە.
لەو مەڕاسیمە کە کاتژمێر 4 ی ئێوارەی رۆژى چوارشەممە 24/10/2018، لە هوتێل شیراتۆنی شاری هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەییەکی زۆر لە هونەرمەندان و نووسەران و شاعێران و ژمارەییەکی زۆر شیعر دۆستان بەرێوەچوو.
هەروەها لەلایەن کۆمپانیای ناوبراو خەڵاتی ڕێزلێنان بە چەندین کەسایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری بەخشرا.
رۆژى سێ شەممە ٢٠١٨/٤/٣ لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆى سەلاحەدین شاعیرى هەست ناسک سەرکەوت رسوڵ بە خویندنەوەی چەند شیعرێکی کۆن و نوێ دڵی سەدان کچ کوڕى ئاوێتەى شعرەکانى کرد و بۆ چەن ساتێکش روحى ئامادەبوون تێکەڵ بە ڕوحى هەستە جوانەکانى سەرکەوتى شاعیربوون .
سەرکەوت رەسوڵى شاعیر پاش کۆتایی کۆڕە شعرێکەى ئاماژە بەوە دەکات یەکێک لە کۆڕە هەر خۆشەکانم بوو کە لە رووی رێکخستن و شیوازی پێشوازی کردنەکەیان مرۆڤ ئارەقە دەکات لەبەر ریزوخۆشەویستیان شەرم دایگرتم !.... بیدەنگی ئەو خەلکەی لە ناو هۆڵەکە بوون جێی تیڕامان بوو ،گوێگری شیعروگوێ قوڵاغی هەست و چرپەی ئەو دەنگەی دەهات ، دەلالەت لە بوونی هێزی نەوەیەک دەکات کە دەیەوێت وەکو ئێمە نەبێت خۆیان خۆیان بن,سوپاس بۆ میوانانی دەرەوەی کۆلێژ و سوپاس بۆ قوتابیانی دڵگەرمی کۆلێژ و راگرایەتی بەریزو ئازیزیان .سوپاس بۆ ئازیزانم کە ئەرکی ریکخستنی کۆڕەکەیان لە ئەستۆ گرتبوو.