وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان خەڵاتی هونەرمەند حەسەن گەرمیانی دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ ۲۰۱۹/۷/۲۹ لە هەولێری پایتەخت بەئامادەبوونی بەڕێز (حەمەی حەمەسەعید)وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ،بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری وهونەری هەولێر ڕێوڕەسمێکی شایستەی بۆ هونەرمەند (حەسەن گەرمیانی) سازکرد ، کەتێیدا وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان خەڵاتی ئاڵتونی بەخشییە هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان .
حەسەن گەرمیانی دەنگێک لێوان لێو لەبەرائەت و ئازارێک بۆ نیشتمان. پیاوێک شانبەشانی هونەری گۆرانی تێکۆشەر وخەباتگێڕێکی نەتەوەکەمان بووە ،خەڵات وڕێزلێنان پێزانینێکە بۆ ئەرک وماندوبوونی ئەو هونەرمەندە ،لەوسۆنگەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوان بەئەرکی خۆی دەزانێت ڕێز لەهونەرماندان بگرێت و گوڵی وەفاو پێزانین بدات لەیەخەی تەمەنی پڕئەزموون و خزمەتیان .