رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی (10-2-2020) له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى، لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه پێهاتبوو له به‌رێزان د. نەجدەت ئاکرەیى به‌رێوه‌به‌ی گشتی فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه‌و په‌ره‌پێدان و ستافى فەرمانگە، هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا، ماسته‌رو دكتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) له زانكۆكانی سه‌ڵاحه‌ددین و هه‌ولێری پزیشكی و پۆلیته‌کنیكی هه‌ولێر به‌سه‌ر كردەوە.
له سه‌ره‌تادا لێژنه‌كه به یاوه‌ری د. کاوە شێروانى سه‌رۆكى زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر ، سه‌ردانی كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێری هه‌ولێریان كرد‌و هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وەو وێرای گه‌یاندنی په‌یامی وه‌زیری خوێندنی باڵا بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر په‌یره‌وكردنی شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌ری له پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه، له نزیكه‌وه له ڕه‌وشی تاقیكردنه‌وه‌كه ئاگاداربوون و گوێیان له به‌شداربووان گرت. جێیی ئاماژه‌پێدانه له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر 268 پێشكه‌شكار تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی و زانستیان ئه‌نجامدا.
دواتر لیژنه‌كه به یاوه‌ری د. دارا میران سه‌رۆكى زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی و هه‌ر سێ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ، سه‌ردانی كۆلێژی ده‌رمانسازی و كۆلێژی زانسته ته‌ندروستیه‌كانی زانكۆیان كرد‌و هۆله‌كانی تاقیكردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و بهبهشدابوانیان راگه‌یاند كه‌وا وه‌زیری خوێندنی باڵا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌بوونی دادپه‌روه‌ری و شه‌فافیه‌ت له كۆی پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا ده‌كاته‌وە، هه‌روه‌ها لیژنه له نزیكه‌وه له ڕه‌وشی تاقیكردنه‌وه‌كه ئاگاداربون و گوێیان له به‌شداربووان گرت، له زانكۆی هەولێری پزیشكی 608 پێشكه‌شكار تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی و زانستیان ئه‌نجامدا.
له كۆتایدا لیژنه‌كه به یاوه‌ری د. ئەحمەد دزەیى سه‌رۆكى زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، سه‌ردانی كۆلێژی كارگێری و ئابوری زانكۆی سەڵاحەدینیان كرد‌و هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و په‌یامی دڵنیایی درایه به‌شداربوانی تاقیكردنه‌وه كه‌وا وه‌زاره‌ت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ په‌یره‌وكردنی دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا له پرۆسه‌ی تاقیكرده‌وه‌و هه‌روه‌ها له نزیكه‌وه له ڕه‌وشی تاقیكردنه‌وه‌كه ئاگاداربون و گوێیان له به‌شداربوان گرت كه له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین 3615 پێشكه‌شكار تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی و زانستیان ئه‌نجامدا.
جێگەى ئاماژەیە له كۆی 15 زانكۆ دامه‌زراوه‌ی ئه‌كادیمی له كوردستان (11.242) پیشكه‌شكار به‌شداریان له تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی كرد به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌رو دكتۆرا له بواری جیاجیا له زانكۆكانی هه‌رێمی كودستان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020).