بهچاودێری (قوباد تاڵەبانی) جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، بهئامادهبونی د.یوسف گۆران وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی و، ڕاوێژكار و سهرۆكی زانكۆ حكومی و تایبهتهكان و بهڕێوهبهره گشتیهكان و كونسڵ و نوێنهری وڵاتان و، یاریدهدهرانی سهرۆكی زانكۆكان بهدروشمی (ڕیزبەندی نیشتیمانی ... شاڕێی کرانەوە و متمانە و دڵنیایی) بۆ (جاری سێیهم)، ئهمڕۆ چوارشهممه، ڕێكهوتی (21/11/2018) له هۆڵی سهعد عهبدوڵلا له شاری ههولێر له مهراسیمێكدا ئەنجامی ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان بۆ ساڵانی (٢٠١٧- ٢٠١٨) ڕادەگەیەنێت.
مهراسیمهكه بهساتێك ڕێزگرتن بۆ گیانی پاكی شههیدان و سرودی نیشتیمانی ئهی ڕهقیب دهستیپێكرد، پاشان د.یوسف گۆران وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی وتارێكی پێشكهشكرد و دوا بهدوای پێشكهشكردنی وتارهكهی ئهنجامی ڕیزبهندیهكهی ئاشكرا كرد.
سهرباری ئاستهنگهكان توانیمان سهركهوتوبین
له سهرهتای وتارهكهیدا، د.یوسف گۆران دوای بهخێرهێنانی میوانان وتی: خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە ڕێورەسمی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی (خولی سێهەمی) ڕیزبەندیی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان بۆ ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ بە دیدارتان شاد دەبم. ههر له میانهی وتاركهیدا باسی له چۆنیهتی گهڵاڵهكردنی پڕۆژهی ڕیزبهندی زانكۆكانی كوردستان كرد و وتی: لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کارنامەی (١٠٠ ڕۆژی یەکەمی دەستبەکاربوونمان وەک وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) یەکەمین درافتی پرۆژەی ڕیزبەندیی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستانمان ئامادە کرد، وتیشی لە سەرەتاوە ڕەنگە زۆر کەس پێیان وابووبێت کە ئاستەنگی هەل و مەرجی سیاسی و ئابوری و کەلتوری کوردستاندا نهتوانین پڕۆژەیەکی لەو جۆرە جێبەجێ بکەین، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە هاوکاری ئێوە و بە یارمەتی ژمارەیەک هاوکار و دامەزراوەی نێودەوڵەتی بە تایبەت دامەزراوەی چێنێکا و دەزگای ڕیزبەندیی نیشتیمانی ئەڵمانیا توانیمان بەرهەمی ئەم پرۆژەیە ببینین.
پێوهرهكانی ڕیزبهندی نیشتیمانی زانكۆكان جۆراوجۆرن
ههر له میانهی وتارهكهیدا، وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی باسی ئامانجهكانی ڕیزبهندی نیشتیمانی زانكۆكان كرد و ڕایگهیاند: لە بنەڕەتدا فەلسەفەی ڕیزبەندیی نیشتیمانی بریتییە لە ڕێکخستنی پیشبڕکێ لە نیوان زانکۆکانی کوردستان.. لەسەر بنەمای پێوەرو ستانداردی زانستی، وتیشی ئێمە بۆ ڕێکخستنی ڕیزبەندیی نیشتیمانی پشتمان بە ستووە بە (هەشت پێوەری سەرەکی) و (چل و سێ پێوەری لاوەکی)، كهبریتین له:
- چالاکی توێژینەوەی زانستی
- کواڵیتی و ئاستی ژێرخانی زانستی و دڵنیایی جۆری خوێندن و فێرکردن
- ستافی ئەکادیمی
- کارلێک لەگەڵ کۆمەڵگه و چالاکی کەلتوری.
- چالاکی نێودەوڵەتی
- بەدواداچوونی دەرچوان و بەدەستکەوتنی کار لە کەرتی تایبەت.
- کتێبخانەکان و گەیشتن بە سەرچاوە ڕەسەنەکانی مەعریفە.
- تێڕوانین و فیدباکی خوێندکاران و قوتابیان.
له تهوهرێكی دیكهی قسهكانیدا، د.یوسف گۆران وتی: بەشی هەرە زۆری پێوەرەکانی ڕیزبەندی نیشتیمانی بریتین لەو پێوەرانەی کە لەسەر ئاستی دونیا لەڕیزبەندییە نێودەوڵەتییە ئاست بەرزەکاندا بە کار دەهێنرێت.
ڕیزبهندی نیشتیمانی زانكۆكان سهدان دهسكهوتی زانستی بهدهستهێناوه
ههر له میانهی وتارهكهیدا، د.یوسف گۆران وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی باسی له گرنگی ڕیزبهندی نیشتیمانی زانكۆكان كرد و ڕایگهیاند: ڕیزبەندی نیشتیمانی ئامرازێکی گرنگ بوو بۆ چەسپاندنی ڕوئیا و بەرنامەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پێشخستن و گەشەپێدانی خوێندنی باڵا لە هەرێمەکەمان. بۆ نمونە دەبینن چالاکی توێژینەوەی زانستی لە پێوەرەکانی ڕیزبەندیی نیشتیمانی دا پشکی شێری پێدراوە، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕاستییەی کە بەشداری رەسەن لە بەرهەمهێنانی مەعریفەو بڵاوکردنەوەی بەرهەمی توێژەرانمان لە گۆڤارە زانستییە ئاست بەرزەکان شاڕێی دەرکەوتنی زانکۆکانمانە لەسەر نەخشەی ئەکادیمیای جیهانی. ههر لهو چوارچێوهیهدا د.یوسف گۆران ڕایگهیاند: پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی لە ئەولەویەتی کارەکانی وەزارەتەکەمان بووە، و بۆ ئەم مەبەستەش توانیمان ئەمساڵ پرۆژەی دامەزراندنی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی (Research Council) بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەم ئەنجومەنە بەرپرسیار دەبێت بۆ داڕشتنی سیاسەتی گشتی توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ ئەو توێژینەوانەی کە دەچنە خزمەتی چارەسەرکردنی پرسەکانی هەرێمی کوردستانەوە، ئێمە لە هەنگاوی یەکەمدا ٢٥٠ ملیۆن دینارمان تەرخان کرد و بە خشرا بە (حەوت پرۆپۆزەڵی زانستی)......هیوامان وایە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کار بکات بۆ چەسپاندنی بودجەی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی لە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستاندا. وتیشی کواڵیتی و دڵنیایی جۆری پرۆسەی خوێندن و بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی، هەم لە ڕیزبەندی نیستیمانی گرنگی پێدراوە و لە هەنگاوەکانی وەزارەتیش کارمان بۆ کردووە، خۆشبەختانە ژمارەیەکی بەرچاو لە زانکۆکانمان لە ئێستادا بەرەو بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی هەنگاویان ناوە.
دەزگایەکی نیشتیمانی سەربەخۆ بۆ متمانە بەخشین دادهمهزرێ
وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی بهشێكی دیكهی وتارهكهی تهرخانكرد بۆ ڕاگهیاندنی پڕۆژهیهكی نوێ بۆ ئهوهش وتی: لەم ڕیورەسمە دا دەمەوێت مژدەی دەستپێکی پرۆژەیەکی گرنگی وەزارەت ڕابگەیەنم، کە بریتییە لە پرۆژەی دامەزراندنی دەزگایەکی نیشتیمانی سەربەخۆ بۆ متمانە بەخشین بە هەماهەنگی لەگەڵ (دەزگای ناوەندیی هەڵسەنگاندن و متمانە بەخشینی) ئەڵمانی ناسراو بە زێڤا، سهبارهت بهئهركهكانی ئهو دامهزراوهیهش وتی: بۆردی نیشتیمانی متمانە بەخشین دەبێتە دامەزراوەیەکی نیشتیمانی سەربەخۆ، کار دەکات بۆ داڕشتنەوەی چوارچێوەی گشتی پرۆسەی دڵنیایی جۆری لە دامهزراوهكانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان و ئامادەکردنیان بۆ بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی، ئەم بۆردە بە هەماهەنگی و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی دامازراوەی زێڤا کار دەکات بۆ ئەوەی هەموو پرۆگرامەکانی خوێندن لە هەموو زانکۆکانی کوردستان بتوانن متمانەی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنن و بەتەواوەتی بچنە چوارچێوەی ستانداردە جیهانییەکانەوە، ئاشكراشیكرد كه بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆژەیەش دامەزراوەی زێڤا لە ڕێگهی تیمی نێودەوڵەتییەوە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکەن و دواتریش هەر خۆیان پرۆسەی بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی ڕێک دەخەن.
ههرێمی كوردستان پێشهنگ بوه له جێبهجێكردنی ڕیزبهندی نیشتیمانی زانكۆكان
ههر له وتارهكهیدا، وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی باسی له گرنگی جێبهجێكردنی پڕۆژهی ڕیزبهندی نیشتیمانی زانكۆكانی ههرێمی كوردستان كرد و وتی: پێوەرەکانی دیکەی ڕیزبەندی نیشتیمانی ڕەنگدانەوەی ڕوئیا و پلان و پرۆژەکانی وەزارەتن، بە شانازییەوە دەڵێین هەرێمی کوردستان لە سەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست پێشەنگ بووە لە پەیڕەوکردنی ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان، ئەم ساڵ هەم لەلایەن ڕێکخراوی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی هەم لەسەر ئاستی عیراقیش داوامان لێکراوە کە هاوکاریان بین و ئەوانیش سوود لە ئەزمونی هەرێمی کوردستان وەربگرن بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانین جۆرێک لە سیستمی ڕیزبەندیی دابمەزرێنن، هیواشی خواست ئاست و کواڵیتی زانکۆکان بگەیەنینە ڕادەیەک کە نەوەی نوێ و گەنجانی وڵاتەکەمان باشترین ئاست و کواڵیتی خوێندنیان هەبێت، دەرفەتیانن هەبێت ئەو زانست و کارامەییانە وەربگرن کە بتوانن بە ئاسانی لە بازاری کاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا کێبڕکیی بەدەستهێنانی هەلی کار بکەن. وتیشی ئومێدی گەورەمان هەیە کە زانکۆکانمان بتوانن لە ئایندەدا ببنە سەرچاوەی ئابووری بەهێز بۆ وڵاتەکەمان، پەیوەندی توندوتۆڵ لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاری کار دروست بکەن و دەستی کاری خۆماڵی بگەیەننە ئاستێک کە چیتر پێویستمان بەکارامەیی دەرەکی نەبێت ، هەروەها هەوڵ بدەن کە ببنە سەرچاوەی ڕاکێشانی قوتابی و خوێندکاری نێودەوڵەتی و بەشداربن لە ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر لە هەرێمەکەمان، لە مێژوودا نمونەی ئەو زانکۆیانە زۆرن کە بوونەتە مایەی گەشەکردنی ئابووری بەرچاو لە شارەکاندا.
ژێرخانی ئەلکترۆنی و داتابەیسی ڕیزبەندیی نیشتیمانی یەکێکە لە دەوڵەمەندترین داتابەیسەکان
ههر سهبارهت به دهسكهوته زانستیهكانی ڕیزبهندی نیشتیمانی زانكۆكان د.یوسف گۆران وتی: ریزبەندی نیشتیمانی گەلێک دەستکەوتی زانستی مەزنی لەگەڵ خۆی هێنا بەهاو کەلتوری نوێی هێنایە نێو ئەکادیمیای کوردستان، بووە هۆکاری دۆکیومێنتکردنی سەرجەم داتا و زانیارەکانی پرۆسەی دڵنیایی جۆری و کارو چالاکییەکانی زانکۆکان، ئێستا ژێرخانی ئەلکترۆنی و داتابەیسی ڕیزبەندیی نیشتیمانی یەکێکە لە دەوڵەمەندترین داتابەیسەکانی وەزارەتەکەمان، لە ڕێگهی هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی ئەم داتایانەوە باشتر دەتوانین سیاسەتی گشتی و پلانی گەشەپێدانی خوێندنی باڵا ئاراستە بکەین، وتیشی ژێرخانی ئەلکترۆنی ڕیزبەندیی نیشتیمانی شەفافە و لە ئێستادا گەیشتووەتە ئاستی (Self-Sustainability), واتا بە هۆی شەفافی سیستمەکەوە، زانکۆکان خۆیان داتا و زانیارییەکان داخڵ دەکەن و هەر خودی زانکۆکانیش پرۆسەی وردبینی داتاکان ئەنجام دەدەن، كه زانكۆكان بهشداربونه له داڕشتنی پێوهرهكان و چاودێڕیان كردوه، بۆ ئهوهش نمونهی بهكۆمهڵێك لهو كاریگهریانه هێنایهوه و وتی:
- بۆنمونە بە بەراوردکردنی ساڵانی (٢٠١٥ هەتا ٢٠١٨) ژمارەی فاکتەری کاریگەری کۆکراوە لە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستیی لە گۆڤارە زانستییە ئاستبەرزەکانی جیهان (Web of Science / ISI ) بە ڕێژەی (% 586) زیادی کردووە، و ژمارەی توێژینەوە بڵاوکراوەکان لەو گۆڤارانەی کە ئیندێکس کراون لە (Web of Science and Scopus) بە ڕێژەی (%700) زیادی کردووە.
- هەروەها ئاستی گوگڵ سایتەیشن بۆ توێژەرانی کوردستان لە نێوان ساڵی ٢٠١٥ هەتا ٢٠١٨ بە ڕێژەی (% 700) زیادی کردووە.
- بێگومان ئاستی زانکۆکانی کوردستان لە سەر ئاستی ڕیزبەندییەکانی دونیا گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هاتووە، بۆ نمونە لە ساڵی ٢٠١٤ دا زۆربەی زانکۆکانی کوردستان لە ڕیزبەندی (شازدە هەزار یان خراپتردا) بوون، بەڵام ئێستا هەندێک لە زانکۆکان گەیشتوونەتە ڕیزببەندیی چوارهەزار و ئومێدمان هەیە بەرەو باشترە هەنگاو بنێین.
وتیشی زۆرگرنگە ئێمە لەسەر ئەم رێچکەیەی ئێستامان بەردەوام بین، تەرکیزی تەواومان لە سەر پێوەرە زانستییەکان هەبێت وەبەرهێنانی زیاتر لە پێداویستییەکانی بەرزکردنەوەی کواڵیتی و توێژینەوە و ژێرخانی زانستی و فراوانکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانمان بکەین.
ئهنجامی ڕیزبهندی زانكۆكان
له بهشێكی دیكهی وتارهكهیدا، ئەنجامەکانی ڕیزبەندیی نیشتیمانی بۆ ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ ڕاگهیاند، بهر له ڕاگهیاندنی ئهنجامهكانیش وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی وتی: سەرەتا دەمەوێت بۆ هەر یەک لە پێوەرەکان باشترین پێنج زانکۆ ڕابگەنم:
یهكهم: زانکۆ حکومییەکان
- باشترین (٥ زانکۆ ) لە پێوەری توێژینەوەی زانستی لەسەر ئاستی کوردستان بریتین لە (زانکۆی کوردستان هەولێر، زانکۆی سۆران، زانکۆی سەلاحەددین، زانکۆی سلێمانی، زانکۆی چەرمۆ).
- لە پێوەری ستافی ئەکادیمی باشترین (٥ زانکۆ) بریتین لە (زانکۆی هەولێری پزیشکی، زانکۆی کوردستان، زانکۆی سۆران، زانکۆی کۆیە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر).
- لە پێوەری چالاکی نێودەوڵەتی باشترین (٥ زانکۆ) بریتین لە (زانکۆی کوردستان، زانکۆی سۆران، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، زانکۆی دهۆک، زانکۆی ڕاپەڕین).
- لە پێوەری فیدباکی قوتابیان و خوێندکاران باشترین (٥ زانکۆ) بریتین لە (زانکۆی ڕاپەرین، زانکۆی کۆیە، زانکۆی کوردستان، زانکۆی گەرمیان، و زانکۆی چەرمۆ).
- لە پێوەری دڵنیایی جۆری باشترین (٥ زانکۆ) بریتین لە (زانکۆی کۆیە، زانکۆی دهۆک، زانکۆی کوردستان، زانکۆی سلێمانی، زانکۆی سەڵاحەددین).
- لە پێوەری چالاکی کەلتوری و پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگه باشترین (٥ زانکۆ) بریتین (زانکۆی دهۆک، زانکۆی زاخۆ، زانکۆی سەلاحەددین، زانکۆی کۆیە، زانکۆی کوردستان).
- لە پێوەری کتێبخانە و گەیشتن بە سەرچاوە زانستییە ئاستبەرزەکان باشترین (٥ زانکۆ) بریتین لە (زانکۆی کوردستان، زانکۆی هەولێری پزیشکی، زانکۆی سۆران، زانکۆی سەلاحەددین، زانکۆی ڕاپەڕین)
- لە پێوەری بەدواداچوونی دەرچوان و دەستکەوتنی هەلی کار لە کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی باشترین (٥ زانکۆ) بریتین (زانکۆی کوردستان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی کۆیە، زانکۆی سلێمانی، زانکۆی هەولێری پزیشکی)
دوهم: زانکۆ تایبهتهكان
- باشترین (٥ زانکۆ ) لە پێوەری توێژینەوەی زنستی لەسەر ئاستی زانکۆ تایبەتەکانی کوردستان بریتین لە (زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، زانکۆی جیهان، زانکۆی ئیشک، زانکۆی کۆمار، زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی).
- لە پێوەری ستافی ئەکادیمی باشترین (٤ زانکۆ) بریتین لە (زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی، زانکۆی جیهان-دهۆک، زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، زانکۆی کۆمار).
- لە پێوەری چالاکی نێودەوڵەتی باشترین (٥ زانکۆ) بریتین لە (زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، زانکۆی نێودەوڵەتی هەولێر، زانکۆی جیهان دوهۆک، زانکۆی ئیشک، زانکۆی نەورۆز).
- لە پێوەری فیدباکی قوتابیان و خوێندکاران باشترین (٤ زانکۆ) بریتین لە (زانکۆی جیهان دهۆک، زانکۆی جیهان هەولێر، زانکۆی ئەمەریکی لە عیراق-سلێمانی، زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی).
- لە پێوەری دڵنیایی جۆری باشترین (٥ زانکۆ) بریتین لە (زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، زانکۆی جیهان-هەولێر، زانکۆی ئیشک، زانکۆی ئەمەریکی لە عیراق-سلێمانی، زانکۆی ناورۆز).
- لە پێوەری چالاکی کەلتوری و پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگه باشترین (٤ زانکۆ) بریتین (زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، زانکۆی ئەمەریکی لە عیراق-سلێمانی، زانکۆی جیهان-هەولێر ، زانکۆی لوبنانی فەرەنسی).
- لە پێوەری کتێبخانە و گەیشتن بە سەرچاوە زانستییە ئاستبەرزەکان باشترین (٤ زانکۆ) بریتین لە (زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، زانکۆی ئەمەریکی لە عیراق سلێمانی، زانکۆی جیهان-هەولێر، زانکۆی جیهان -سلێمانی).
- لە پێوەری بەدواداچوونی دەرچوان و دەستکەوتنی هەلی کار لە کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی باشترین (٥ زانکۆ) بریتین (زانکۆی ئەمەریکی عیراق-سلێمانی، زانکۆی جیهان-هەولێر، زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، زانکۆی کۆمار ، زانکۆی ئیشک).
ئهنجامی گشتی ڕیزبهندی نیشتیمانی زانكۆكان
یهكهم: زانكۆ حكومیهكان
دەربارەی ئەنجامی گشتی ڕیزبەندیی نیشتیمانی زانکۆ حکومییەکان لەسەر ئاستی هەموو پێوەرەکان د.یوسف گۆران وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، ڕایگهیاند: ئهو زانكۆیانهی كه له گروپهكهماندا دانراون، بە پێی ئەلفابێت ڕێکخراون، ئهوانیش بهم شێوهیهیه:
گروپی (B)
- زانکۆی سەلاحەدین
- زانکۆی سلێمانی
- زانکۆی سۆران
- زانکۆی کوردستان – هەولێر
- زانکۆی کۆیە
- زانکۆی هەولێری پزیشکی
گروپی (C)
- زانکۆی چەرموو
- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
- زانکۆی دهۆک
- زانکۆی گەرمیان
- زانکۆی زاخۆ
- زانکۆی ڕاپەڕین
گروپی (D)
- زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک
- زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
- زانکۆی هەڵەبجە
دوهم: زانکۆ تایبەتەکان
دەربارەی ئەنجامی گشتی ڕیزبەندیی نیشتیمانی زانکۆ تایبهتهكان لەسەر ئاستی هەموو پێوەرەکان د.یوسف گۆران وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، ڕایگهیاند: ئهو زانكۆیانهی كه له گروپهكهماندا دانراون، بە پێی ئەلفابێت ڕێکخراون، ئهوانیش بهم شێوهیهیه:
گروپی (B)
- زانکۆی ئەمەریکی لە عیراق سلێمانی
- زانکۆی ئیشک
- زانکۆی جیهان ههولێر
- زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
- زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنۆلۆجیا
- زانکۆی نەورۆز
گروپی (C)
- زانکۆی جیهان – دهۆک
- زانکۆی جیهان – سلێمانی
- زانکۆی لوبنانی فەرەنسی
گروپی (D)
- زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی
- زانکۆی بەیان
- زانکۆی نۆڵج
- زانکۆی کاسۆلیک
لە کۆتایی وتارهكهیدا، وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی وتی: دەمەوێت پڕبەدڵ سوپاسی هەموو زانکۆکانی کوردستان بکەم کە بە گیانی لەخۆبردویی و هاوکارییەوە بەشدار بون لە داخڵکردنی داتاکان و پرۆسەی هەڵسەنگاندنی تەواوی زانیارییەکان. هەروەك سوپاسی تایبەتی سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی باڵای ڕیزبەندیی نیشتیمانی كرد، کە کاری گرنگیان ئەنجام داوه بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە، له كۆتایشدا پیرۆزبایی لەو زانکۆیانە كرد، کە توانیویانە هەنگاوی گەورە بنێن له پێناو پاراستن و گەشەپێدانی پرۆسەی خوێندن و فێرکردن و توێژینەوەی زانستی.
پانێڵێك پێشكهشكرا
دوا بهدوای ڕاگهیاندنی ئهنجامهكانیش، له پانێڵێكدا كه لهلایهن د.ئامانج سهعید ڕاوێژكاری وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی بهڕێوهدهبرا، ههریهكه له (Prof Dr.werner Stueber) ڕاوێژكاری خوێندنی باڵا له دامهزراوهی زێڤای ئاڵمانی و (Didar Dawdi) بهڕێوهبهری كاروباری پهیوهندییه نێودهوڵهتیهكانی دامهزراوهی زێڤا پانێڵهكانیان پێشكهشكرد، له میانهی پانیڵهكانیاندا جهختیان لهسهر ئهوه كردهوه كه لهگهڵ وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ههرێمی كوردستان كاردهكهین بۆ دروستكردنی بۆردیكی سهربهخۆ بۆ بواری دڵنیایی جۆری و متمانهبهخشین ئهوهش بهههماههنگی پسپۆڕه نێودهوڵهتیهكان، ههروهك جهختیان لهسهر ئهوهش كردهوه دهبێ پرۆسهی خوێندن له ژیر كاریگهری تهكنهلۆژیا پێویستی بهگۆڕانكارییه، وتیشیان دهبێ خۆمان بۆ ئهو گۆرانكاریانه ئامادهبكهین و له ههر پڕۆسهیهكیشدا تایبهتمهندی كهلتوری ههرێمی كوردستان ڕهچاوبكهین.