به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له بارودۆخی بریندارانه‌ی ڕوداوه‌كه‌ی به‌شی ناوخۆی (فیرده‌وه‌س)ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتی (5/2/2013) د.كاوه مه‌حمود شاكر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌وه‌كاله‌ت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی (ئێمیرجنسی) سلێمانی كرد‌و، له نزیكه‌وه له باری ته‌ندروستی برینداره‌كانی ڕوداوه‌كه‌ی كۆڵیه‌وه، هه‌روه‌ك هیوای زوو چاكبونه‌وه‌شی بۆ خواستن، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: كه د.عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریاندا به‌رنامه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌یان بپچڕێنن و به‌ر له ته‌واوبوونی واده‌ی دیاریكراوی سه‌فه‌ركه‌ی بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا د.كاوه مه‌حمود شاكر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌وه‌كاله‌ت سه‌ردانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژی سلێمانی كرد‌و له‌گه‌ڵ مامۆستایانی و خوێندكارانی كۆلێژه‌كه كۆبوه‌وه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا د.كاوه مه‌حمود پرسه‌و ماته‌مینی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلێژه‌كه ڕاگه‌یاند و هیوای زوو چاكبونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواست.
له به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یدا د.كاوه مه‌حمود شاكر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌وه‌كاله‌ت به‌شداریكرد له مه‌راسیمێك، كه بۆ ڕێزگرتن له گیانی قوربانیانی ڕوداوه‌كه له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی رێكخراوه قوتابی و خویندكارییه‌كان له‌به‌رده‌م به‌شی ناوخۆی (فیرده‌وه‌س) ڕێكیان خستبوو، له‌و مه‌راسیمه‌دا د.كاوه مه‌حمود شاكر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، له وته‌كه‌یدا جارێكی دیكه دڵته‌نگی وه‌زاره‌تی بۆ ڕوداوه‌كه‌و گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی خوێندكاران و قوتابیان و پاسه‌وانی به‌شه ناوخۆییه‌كه دووپاتكرده‌وه‌و، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی قوربانیان كرد‌و هیوای زوو چاكبونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواست. له به‌شی كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا د.كاوه مه‌حمود شاكر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌وه‌كاله‌ت تاجه گوڵینه‌ی له‌به‌رده‌م به‌شه ناوخۆییه‌كه دانا.