به‌ئامانجی هۆشیاركردنه‌وه‌ی زیاتری خوێندكاران و قوتابیان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان و، له چوارچێوه‌ی كار‌و چالاكیه به‌رده‌وامه‌كانی لێژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی شێخان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن زنجیره‌یه‌ك كۆڕ‌و سمیناری بۆ خوێندكاران و قوتابیانی په‌یمانگه به‌رێوه‌برد.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ناونیشانی ( ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له شوێنی كار) له ڕێكه‌وتی 11/11/2012 سمینارێكی بۆ (ئه‌لیاس خدر مراد) په‌رستیاری زانكۆیی سازكرد، له‌و سمیناره‌دا باسی چۆنێتی خۆپاراستنی له شوێنی كار كرد، هه‌روه‌ك ڕێنوێنی خوێندكاران و قوتابیانی كرد كه چۆن بتوانن له ناوه‌نده‌كانی خوێندن خۆیان بپارێزن له‌و شتانه‌ی كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات، جا هه‌ر له هۆڵه‌كانی خوێندن تا كافتریا‌و گۆڕپانی په‌یمانگه‌كه‌یان و شوێنه‌كانی دیكه.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و له دوو سمینارێكی دیكه‌دا، كه به‌ناونیشانی ( پشكنینی پێش وه‌خته بۆ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مه‌ك) بۆ خوێندكار و قوتابیه كچه‌كانی هه‌ردوو په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی دهۆك و كارگێڕی دهۆك به‌ڕێوه‌چوو، تێدا به‌رچاوڕونی پێشكه‌ش به‌خوێندكاران كرا بۆ پێویستی پشكنینی پێش وه‌خته تا له مه‌ترسیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌دوور بن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وبههاریكاری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی دهۆك، لێژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی شێخان، هه‌ڵمه‌تێكی كوتانی دژی نه‌خۆشی (سورێژه) بۆ خوێندكاران و قوتابیانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی شێخان به‌ڕێوه‌برد.
دواین كاری لێژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی شێخان بریتی بوو له پێشكه‌شكردنی سمینارێك به‌ناونیشانی ( ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی)، كه له ڕێكه‌وتی 15/11/2012 بۆ سه‌رۆكی لێژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی شێخان ڕێكخرابوو، تیایدا خوێندكاران و قوتابیان هۆشیاركرانهوه له چۆنێتی پاراستنی ژیانی خویان و ده‌وره‌به‌ریان له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا.
له هه‌موو ئه‌و سمینارانهشدا قوتابیان و خوێندكاران به‌شدارییه‌كی كارایان كرد و سیمنارهكهیان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.