خولی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی تواناسازی ڕاگه‌یه‌ندرا، خولی یه‌كه‌م تایبه‌ته به ده‌رچووه یه‌كه‌مه‌كانی ساڵی خوێندنی 2009-2010 ، یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی به‌ش و سێ یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی كۆلێج (له‌و كۆلێج و ده‌ستانه‌ی كه به‌شیان نییه) ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی ماسته‌ر.
داوا له كاندیده‌كان ده‌كه‌ین كه به‌زووترین كات سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی كاروباری زانستی زانكۆكانیان بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاری بكه‌ن. فۆرمی تایبه‌ت به پێشكه‌شكردنی داواكاری له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماده كراوه. بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازی سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بكه‌ن.
خولی دووه‌می به‌رنامه‌ی تواناسازی له سه‌ره‌تای مانگی ئاب ڕاگه‌يه‌ندرا. ده‌رچووانی ئه‌مساڵ و ساڵانی پێشوو ده‌توانن به پێی ئه‌و مه‌رج و ڕێنماییانه‌ی کە له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ری سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی تواناسازی ڕاگه‌یه‌نراون، داخوازی پێشكه‌ش بكه‌ن. خولی دووه‌م بريتيه له ناردنی 450 خوێندكار. 300 له‌وانه له سه‌ر ميلاكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌نێردرێن (200 كورسی دكتۆرا و 100 كورسی ماسته‌ر)، و 150 كورسی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی تر (100 كورسی ماسته‌ر و 50 ی دكتۆرا)