به‌رنامه‌ى تواناسازى مرۆیى له بوارى خوێندنى بالاَ بریتییه له ته‌رخانكردنی سه‌د و بیست ملیار دینار (یا سه‌د ملیۆن دۆلار ) ساڵانه له بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌ره‌پێدانی تواناسازیی مرۆیی له بوارى خوێندنى بالاَ.
ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌رفه‌تێكی زێرینه له به‌رده‌م هه‌زاران كور و كچی به‌هره‌دار و خاوه‌ن توانای ئه‌م وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی باڵا له زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی دونیا ته‌واو بكه‌ن . به پێی پێویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجان ده‌نێردرینه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی دكتۆرا و ماسته‌ر له وڵاتانی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپا وئه‌مریكا وهه‌روه‌ها وڵاتانی تر ته‌واو بكه‌ن وئاشنا بن به ئاستی به‌رزی زانست و تێكنۆڵۆجیا له‌و وڵاتانه به ئامانجی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی زانستپه‌روه‌ر بۆ ئاینده‌ی كوردستان . پێویسته ئه‌وه بوترێ كه ته‌نها پێوه‌ر بۆ به‌شداریی كردن له‌م پرۆگرامه توانای زانستی وبه‌هره‌ی خوازیارانه .