وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەێنێت, کە سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین پێویستی بەگواستنەوەى ڕاژەی (١) فەرمانبەر هەیە, کە هەڵگری بڕوانامەی بکالۆریۆس/بەشی زمانی ئینگلیزی/بەناونیشانی وەرگێڕ بێت بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین/بەڕێوەبەرایەتی فێرکردنی بەردەوام.
جا هەرکەسێک خواستی هەیە دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بە سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی لە ماوەی (١) یەک هەفتە لە دوای بڵاوبونەوە لە وێب سایتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى و, وێب سایتى زانکۆ.
مەرجەکان
1.پێشکەشکار لە ڕەگەزی نێر بێت.
2.ئەزموونی لە کاری وەرگێڕان هەبێت.
3.دەبێت لاری نەبوونی فەرمانگەی خۆی پیشکەش بکات کە لاریان نیە لەسەر گواستنەوەی ڕاژەی بە پلەکەیەوە.
4.شوێنی نیشتهجێ بوونی پێشكهشكار ههولێر بێت.
5.بهڵێنامه بدات بۆ ماوهی پێنج (٥) ساڵ داوای گوستنهوهی ڕاژه و مۆڵهتی خوێندن و مۆڵهتی بێ موچه نهكات.
6.(CV) و پوختەی ڕاژە پێشکەش بە لێژنەی گواستنەوەی ڕاژە بکات.
7. دوا ڕۆژ لەسەر وەرگرتنی دواکاریەکان یەک هەفتەیە لەسەر بڵاوکردنەوەی لە وێب سایتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى و, وێب سایتى زانکۆ.
