زانکۆى سەڵاحەددین پێویستى بەگواستنەوەى ڕاژەى فەرمانبەرێک هەیە

Expires
True

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەێنێت کە سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین پێویستی بە ڕاژەی (١) فەرمانبەر هەیە بۆ سەرۆکایەتی زانکۆمان (کۆلێژی هونەرە جوانەکان) بەشێوەی گواستنەوەی ڕاژە لە ڕێگەی پێشکەشکردنی (سی ڤی) و کێبڕکێ. جا هەرکەسێک مەرجەکانی خوارەوەی تێدایە و ئارەزوو دەکات دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بە سەرۆکایەتی زانکۆ/بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی لە ماوەی (١) یەک هەفتە لە دوای بڵاوبونەوە لە وێب سایتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وێبسایتى زانکۆ:

مەرجەکان:

١. هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس/ لقی سیڕامیک بێت.

٢. نمرەی کۆلێژی لە 80٪ کەمتر نەبێت.

٣. تەمەنی لە ٣٠ ساڵ کەمتر نەبێت.

٤. باری جەستە و دەروونی باش بێت.

٥. زیاتر لە (٣) ساڵ بەسەر بڕوانامەی تێپەڕ بوو بێت.

٦. بەردەوام بێت لە کارو پسپۆڕیەکەی.

٧. پێشکەشکار لە ڕەگەزی (مێ) بێت.

٨. به‌ڵێنامه‌ بدات بۆ ماوه‌ی پێنج (٥) ساڵ داوای گوستنه‌وه‌ی ڕاژه و مۆڵه‌تی خوێندن و مۆڵه‌تی بێ موچه‌ نه‌كات.

٩. (CV) و پوختەی ڕاژە پێشکەش بە لێژنەی گواستنەوەی ڕاژە بکات.

١٠. دەبێت لاری نەبوونی فەرمانگەی خۆی پيشکەش بکات کە لاریان نیە لەسەر گواستنەوەی ڕاژەی بە پلەکەیەوە بێت.

١١. شوێنی نیشته‌جێ بوونی پێشكه‌شكار هه‌ولێر بێت.

١٢. دوا ڕۆژ لەسەر وەرگرتنی دواکاریەکان یەک هەفتەیە لەسەر بڵاوکردنەوەی لە وێب سایتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وێبسایتى زانکۆ.

 

 

 

 

 

 

Vacant post
کۆلێژى هونەرە جوانەکان
Application deadline
2015-11-30
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
هەولێر
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى سەڵاحەددین
Country
Iraq
Image Vacancy