ڕاگەیاندنى پۆستى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى ڕاپەرین بۆ کاروبارى کارگێرى و دارایی

Expires
True

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى  یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى ڕاپەرین بۆ کاروبارى کارگێرى و دارایی  لە زانکۆى ڕاپەرین ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.vو داوکارییەکەى پێشکەش بکات تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێ و، وەک نەریتێکى هەمیشەى وەزارەتەکەشمان کە نەریتى پێشبڕکێیە باشترین کاندید بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشان بکات بۆ ڕایکردن و بەڕێوەبردنى کاروبارەکان بەشێوەیەکى ئەکادیمى و کارگێڕى تەندروست.

 

 

پۆستى :

 

یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى ڕاپەرین بۆ کاروبارى کارگێرى و دارایی  لە زانکۆى ڕاپەرین

 

مەرجەکان

١. بڕوانامەى دکتۆرا بێت .

٢. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

٣. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

٤. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

٥. زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەرەخسێنیت .

 

تێبینى:

١. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  (17/2/2016) رۆژى چوار شەممە دەبێت.

٢. پێوەیستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.  

٣. هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org).


Vacant post
سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەڕین
Application deadline
2016-02-07
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
سلێمانى
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەڕین
Country
Iraq
Image Vacancy