وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى ڕاپەرین بۆ کاروبارى کارگێرى و دارایی لە زانکۆى ڕاپەرین ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داوکارییەکەى پێشکەش بکات تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێ و، وەک نەریتێکى هەمیشەى وەزارەتەکەشمان کە نەریتى پێشبڕکێیە باشترین کاندید بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشان بکات بۆ ڕایکردن و بەڕێوەبردنى کاروبارەکان بەشێوەیەکى ئەکادیمى و کارگێڕى تەندروست.
پۆستى :
یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى ڕاپەرین بۆ کاروبارى کارگێرى و دارایی لە زانکۆى ڕاپەرین
مەرجەکان
١. بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
٢. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
٣. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
٤. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
٥. زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەرەخسێنیت .
تێبینى:
١. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى (17/2/2016) رۆژى چوار شەممە دەبێت.
٢. پێوەیستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.
٣. هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org).
