وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: وەک چارەسەرێک بۆ کێشەو گرفتەکانى هەرێمەکەمان، پێویستە سود لە توێژینەوە زانستییە جیاجیاکانى دەستەى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیژى و لێکۆڵینەوەى زانستى وەربگیرێن.
ئەم ڕاگەیاندنەى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتى (٨/٩/٢٠١٩) لەمیانى بەسەرکردنەوەى دەستەى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیژى و لێکۆلینەوەى زانستى هات.
لەسەرەتاى بەسەرکردنەوەکەدا کە هەریەک لە ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت یاوەریان دەکرد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەش و تاقیگەو سێنتەرە زانستییەکانى دەستەى کوردستانى بەسەرکردەوەو لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچونى کاروبارەکانى پەیوەست بە دەستەکەى کۆڵیەوە، بەتایبەت سێنتەر و تاقیگەکانى جیۆلۆجی‌و ئۆرگانیك پیترۆلۆجی، سه‌نته‌ری مایكرۆبایلۆجیو ته‌ندروستی، سه‌نته‌ری كواڵیتی كۆنترۆڵ‌و ژینگه‌و كشتوكاڵ‌و ته‌ندروستیی كۆمه‌ڵ، سه‌نته‌ری دراساتی ستراتیجی) بەسەرکردەوە.
لەلایەن خۆیەوە د. پۆڵا خانەقا سەرۆکى دەستەى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیژى و توێژینەوەى زانستى لە وتەیەکدا کورتەیەکى لەبارەى کار‌و پرۆژەکان پێشکەش کرد‌و ڕایگەیاند: یه‌كێك له‌ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سته ئه‌وه‌یه كه ئاستی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌كوردستان به‌هێنانی ته‌كنه‌لۆجیای نوێ‌و داهێنانو په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان په‌ره‌ی پێبدرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌وێنێك بۆ بهرزبونەوەی كواڵێتی، به‌دروستبوونی نێت وۆركێك له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی توێژینه‌وه له‌جیهان کە ده‌توانرێت توێژینه‌وه‌ی ئاست به‌رز ئه‌نجام بدرێت و له‌گۆڤاره زانستییه ره‌سه‌نه‌كانی جیهان بڵاوببێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تاقیگه‌ی پێشكه‌وتوو لهدهستهکە دامه‌زراوه، كه له‌و ئاسته‌دایه پشكنینی به‌رز ئەنجام بدات و بتوانرێت له‌گه‌ڵ ده‌زگا زانستییه جیهانییه‌كاندا توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش بكرێت. یاخود خوێندكاری ماستەرو دكتۆرا له‌ناوه‌وه‌و دره‌وه‌ی وڵاته‌وه وه‌ربگرێت. وتیشى: ئامانجێكی دیكه‌ی ده‌سته ئه‌وه‌یه (كادری زانستیی پێشكه‌وتوو پێبگه‌یه‌نێت) کە ئه‌م كادره زانستییانه ده‌توانن یارمه‌تیده‌ربن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵ‌و هه‌رێمەکەمان.
لەلایەن خۆیەوە د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند لەچوارچێوەى سەردانەکانمان بۆ زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمیەکانى کوردستان و بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربون لە چۆنیەتى بەڕێوەچونى کارەکان و گوێگرتن لە گرفت و پێشنیازەکان، ئەمڕۆ دەستەى کوردستانی بۆ دیراساتى ستراتیژى و توێژینەوەى زانستیمان بەسەرکردەوە، بۆ ئەمەش وتى: دەستەى کوردستانى یەکێکە لە دەزگا گرنگ و پر بایەخەکان لە هەرێمەکەمان، لەڕابردو ئەم دەزگا زانستییە کارى باشى کردوەو هه‌میشه له‌خزمه‌ت زانست‌و زانستخوازاندایهو ئێستاش به‌شێوازێكی فراوانتر‌و له‌ڕێگه‌ی پسپۆڕی زانستی له‌بواره جیاوازه‌كان و تاقیگه‌و سێنتەرى پێشكه‌وتووه‌وه، به‌رده‌وامه له‌خزمه‌تكردن و هه‌میشه له‌هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی كاره‌كانیدایه.
د. ئارام محمد وتیشى: لە ده‌سته‌ی كوردستانی کۆمەڵێک تواناى مرۆیى باش هەیەو توانیویانە لە سەر ئاستى عێراق و کوردستان توێژینەوەى کاریگەرو پێویست ئەنجامبدەن کە ئەم توێژینەوانە پێویستە وەک چارەسەرێک بەکاربێن بۆ کێشەکانى کۆمەڵگە. هەروەک وتیشى بۆ ئێمە گرنگە بتوانین پەیوەندى دەستەکە لەگەڵ دونیاى دەرەوە فراوان بکەین بۆ ئەوەى بتوانین کاریگەرتر لە ڕێگەى توێژینەوەکان کار بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانمان بکەین، بۆ ئەمەش هاوکارى و هەماهەنگى وەزارەتى بۆ دەستەکە دوپاتکردنەوە.
ده‌سته‌ی كوردستانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانكۆ و ناوه‌نده زانستییه‌كانی جیهاندا هه‌یه، بۆ نموونه زانكۆی جۆرج ئۆگوست له‌شاری گۆتینگنی ئه‌ڵمانی كه یه‌كێكه له‌زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان و، به‌رده‌وامیش مامۆستایان‌و پسپۆڕانی هه‌ردوولا توێژینه‌وه‌و پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی زانستی له‌نێواندا هەیە، لەلایەکى دیکەشەوە دەستەکە ڕێکخەرى ناوخۆیی چەند پرۆژەیەکى دیکەى جیهانییە وەک پرۆژەى تایگرێس.