د.یوسف گۆران ڕایگهیاند لەمەودوا هەردوو بەشی ئەندازیاری میکانیک و شارستانی لە زانکۆی ئەمەریکی لە عیراق – سلێمانی بە هاوکاری زانکۆی ئەریزۆنا دەرفەتی خوێندنی دوو بڕوانامەیی دەڕەخسێنن، خوێندکاران لە یەک کاتدا بڕوامانەی زانکۆی ئەریزۆنا و زانکۆی ئەمریکی لە عیراق- سلێمانی وەربگرن، كە ئەم پرۆگرامانە بە ئاست و ستانداردی نێودەوڵەتی پیشکەش دەکرێن و متمانەی نێودەوڵەتیشیان دەبێت.
ئهم وتانهی د.یوسف گۆران وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهیی زانستی ئهمرۆ سێ شهممه ڕێكهوتی 11\6\2019 لهمیانی ئامادهبوونی له ڕاگهیاندنی دهرفهتی خوێندنی دوو بڕوانامهیی له بوارهكانی ئهندازیاری شارستانی و ئهندازیاری میكانیكيدا هات كه له نێوان زانکۆی ئەمریکی لە عێراق سلێمانی و زانکۆی ئەریزۆنا ئهنجام دهدرێت، ئەم بروانامەیە دەکرێت بوار بۆ ئەو فێرخوازانە بڕەخسێنێت کە خوازیاری خوێندنن لەزانکۆی ئەمریکی لە عێراق سلێمانی، تا ببنە خاوەنی بەرزترین بڕوانامەی ئەندازیاری لەعێراق و کوردستاندا.
له مهراسیمهكهدا كه كونسوڵی ئهمریكا لهههرێمی كوردسستان و سهرۆكی زانكۆ حكومی و تایبهتهكانی ههرێمی كوردستان و ڕاوێژكار و بهرێوهبهرانی گشتی له وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی و مامۆستایان ئامادهی بوون.
بەشەکانى ئەندازیاری میکانیک و شارستانی لە زانکۆی ئەمەریکی و ئەریزۆنا دەرفەتی خوێندنی دوو بڕوانامەیی دەڕەخسێنن
لهمیانهی پێشكهشكردنی وتهیهكیشدا د.یوسف گۆران وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی لهدوای بەخێرهێنانی ئامادهبوان خۆشحاڵی خۆی دهربڕی كه ئەمرۆ پێکەوە بەشدارن لە ڕێورەسمی ڕاگەیاندنی دەستپێشخەرییەکی گرنگ لە نێوان زانکۆی ئەریزۆنا و زانکۆی ئەمەریکی لە عیراق – سلێمانی، کە بریتییە لە ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی خوێندنی دوو بڕوانامەیی لە بوارەکانی ئەندازیاری شارستانی و ئەندازیاری میکانیک، وتیشی: ئەم پرۆژەیە له چەندین ڕووەوە بۆ قوتابیان و خوێندکاران و بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ عیراقیش بایەخ و گرنگیی زۆری هەیە.
لهبارهی زانكۆی ئهریزۆنای ئهمریكی، د.یوسف گۆران وتی: زانکۆی ئەریزۆنا (وەک زانکۆیەکی پەبلیک) یەکێکە لە زانکۆ ئاست بەرزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لەسەر ئاستی جیهان لە ڕیزبەندی (٥٢) پەنجاو دووهەمینە. وتیشی: ئەم زانکۆیە لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە دامەزراوەو لە ماوەی سەدو بیست و پێنج ساڵی تەمەنیدا توانیویەتی چەندین نمونەی داهێنان و بەشداری رەسەن لە بەرهەمهێنانی زانست و مەعریفە پێشکەش بە مرۆڤایەتی بکات و، خاوەنی سێ خەڵاتی نۆبڵ و دەیان خەڵاتی زانستی نێودەوڵەتییە.
بۆ ئهوهش ڕایگهیاند كه: ئێمە خۆشحاڵین کە لەمەودوا هەردوو بەشی ئەندازیاری میکانیک و ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی ئەمریکی لە عیراق – سلێمانی بە هاوکاری زانکۆی ئەریزۆنا دەرفەتی خوێندنی دوو بڕوانامەیی دەڕەخسێنن، قوتابیان و خوێندکاران لە یەک کاتدا بڕوامانەی زانکۆی ئەریزۆنا و زانکۆی ئەمەریکی لە عیراق- سلێمانی وەردەگرن، مانای وایە ئەم پرۆگرامانە بە ئاست و ستانداردی نێودەوڵەتی پیشکەش دەکرێن و متمانەی نێودەوڵەتیشیان دەبێت.
ئەم هەنگاوە هاوبەشەی هەردوو زانکۆ باشدارییەکی گرنگە لە پرۆسەی بە نێودەوڵەتیکردنی کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان
لهبهشێكی دیكهی وتهكانیدا وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی وتی: ئەم هەنگاوە هاوبەشەی هەردوو زانکۆ باشدارییەکی گرنگە لە پرۆسەی بە نێودەوڵەتیکردنی کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، کە لە ئەولەویەتی کارو پرۆژەکانی وەزارەتەکەمان بووە، ڕوونیشی كردهوه: لەم بوارەدا گەلێک پرۆژەی گرنگمان جێبەجی کردووە، لە هەنگاوی یەکەمدا توانیمان دەستپێکردنی پرۆسەی بۆڵۆنیا و بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆڵۆنیا پرۆسێس هۆکارێکی گرنگی گەشەپیدانی پرۆسەی خوێندنە، بە هۆیەوە دەتوانین چوارچێوەی بڕوانامەکانی زانکۆکانمان و سیستم و یەکەکانی خوێندن و ئاکامەکانی پرۆسەی خوێندن و فێرکردن لەبەرڕۆشنایی ستانداردە زانستی و ئەکادیمییەکانی ئەوروپا دابڕێژینەوە.
ژمارەیەک لە زانکۆکانی کوردستان بە شێوەیەکی پراکتیکی دەستیان بە جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆڵۆنیا کردووە
ههر سهبارهت به پرۆسهی بۆڵۆنیا پرۆسێس د.یوسف گۆران وتی: لە ئێستادا بە شانازییەوە تێگەیشتنی قوڵ دەربارەی پرۆسەی بۆڵۆنیا دروست بووەو ژمارەیەک لە زانکۆکانی کوردستانیش بە شێوەیەکی پراکتیکی دەستیان بە جێبەجێکردنی کردووەو کۆمەڵێک کادری ئەکادیمی گەنج و خوێن گەرم سەرکردایەتی جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە دەکەن، روونیشیكردهوه: لە سەرەتادا ئەم پرۆسەیەمان بە چەند زانکۆیەک دەستپێکرد، بە خۆشحاڵییەوە لە ساڵی ئایندە زۆرینەی هەرە زۆری زانکۆکانمان (بە تایبەت زانکۆ گەورەکان)، پەیڕەوی سیستمی بۆڵۆنیا دەکەن.
بهبێ بوونی پرۆسهی متمانه بهخشین ناتوانین باس له خوێندنی باڵای پێشكهوتوو بكهین
ههر له وتهكانیدا د. یوسف گۆران ئهوهی راگهیاند: كه بهبێ بوونی پرۆسهی متمانه بهخشین ناتوانین باس له خوێندنی باڵای پێشكهوتوو بكهین كه لهگهڵ ستانداردی جیهانی بێت، ناكرێت ئێمه بهخۆمان كارێك بهڕێوه ببهین و خۆشمان چاوهدێری كارهكه بكهین بۆیه هەر لەم مانگەدا لە پەراوێزی بەشداریکردنمان لە کۆنفرانسی (Going Global) لە شاری بەرلینی پایتەختی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ توانیمان هەنگاوەکانی کۆتایی ئامادەکاری بۆ دامەزراندنی بۆردی نیشتیمانی متمانە بەخشین بە هەماهەنگی لەگەڵ (دەزگای ناوەندیی هەڵسەنگاندن و متمانە بەخشینی) ئەڵمانی ناسراو بە زێڤا بگەیەنینە ئەنجام.
وتیشی: لێرەوە بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە بۆردی نیشتیمانی متمانە بەخشین دەبێتە دامەزراوەیەکی نیشتیمانی سەربەخۆ، کار دەکات بۆ داڕشتنەوەی پرۆسەی دڵنیایی جۆری لە دامودەزگاکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان و ئامادەکردنیان بۆ بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی، ئاشكراشیكرد كه بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژەیەش دامەزراوەی زێڤا تیمێکی نێودەوڵەتی ئامادە کردووە بۆ سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئەم پرۆسەیە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی تەموزی ئەمساڵەوە دەست بەکارەکانیان بکەن.
ههر له وتهكانیداو لهبارهی پلانی وهزارهت بۆ ساڵی 2023 د.یوسف گۆران وتی: ئێمە پلانمان هەیە کە تا ساڵی ٢٠٢٣ لەڕێگای ئەم دەزگا نیشتیمانییەوە بە هاوکاری دامەزراوەی زێڤای ئەڵمانی هیچ زانکۆیەک و هیچ پرۆگرامێکی خوێندن نەمێنێت کە متمانەی نێودەوڵەتی بەدەست نەهێنابێت و وتى: لەم پرۆسەیەدا داواکارم هەموو مامۆستایان و خوێندکاران و قوتابیان و فەرمانبەرانی زانکۆکانمان بەشدار بن لە هەڵگرتنی ئەم ئۆباڵ و بەرپرسیارێتییە، ئێمە بروامان وایە سەرکەوتن لە پرۆسەی بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی ئایندەی نەوەوکانمان و بەها و پرانسیپەکانی خوێندن بەرەو کەناری ئارامی دەبات.
لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا (٣٥٠٠) کەس توانیویانە ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی بگەیەننە ئاستی داواکراو
لهبارهی بایهخدان بهزمانی ئینگلیزیش وهك زمانی دووهم د.یوسف گۆران وتی: بەرنامەمانە زمانی ئینگلیزی بکەینە زمانی دووەم لە نێو زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا، چونکە خۆتان دەزانن زمانی ئینگلیزی زمانی زانست و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی و زمانی پەیوەندی نێودەوڵەتی و بزنس و زمانی ئاڵوگۆر و هاوبەشکردنی بەرهەمە مەعریفییەکانی نێو زانکۆ و کایە ئەکادیمیەکانە.
لهو چوارچێوهیشدا وتی: لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لە نێو کاندیدانی ماستەر و دکتۆراو خوازیارانی نازناوی زانستی (٣٥٠٠) کەس لە کۆمەڵگای ئەکادیمی زانکۆکانی کوردستان توانیویانە ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی بگەیەننە ئاستی داواکراو بۆ دەستپێکردنی خوێندن یان بەدەستهێنانی نازناوی زانستی.
ههر لهچوارچێوهی بایهخهكانی وهزارهت بهزمانی ئینگلیزی وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی وتی: لە ئێستادا لەگەڵ دامەزراوەی (Education first) خەریکی جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی بەرفراوانین بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی توانستی زانستی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانمان، لەڕێگەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی ستانداردی توانستی زمانی ئینگلیزی کە لەلایەن دامەزراوەی (Education first) بەڕێوە دەبرێت ، لە ماوەی یەک مانگ و هەتا ئەمڕۆ نزیکەی (٧٠٠٠) مامۆستا و قوتابی و خوێندکار لە زانکۆکانمان بەشداری ئەم تاقیکردنەوەیەیان کردووە، دوای تەواوبوونی پرۆسەکە سود لەو داتایانە وەردەگرین کە لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دەستمان دەکەوێت بۆ ئەوەی باشتر لە کێشەو کەموکورتییەکانی پرۆسەی خوێندن و فێرکردنی زمانی ئینگلیزی تێبگەین.
گروپێكی دیكهی مامۆستایانی زانكۆکان ڕاوندی دووهمی پێداگۆجی بەسەرکەوتوى تەواودەکەن
ههر له چوارچێوهی پرۆژه گرنگهكانی وهزارهت وهزیری خوێندنی بالا و توێژینهوهی زانستی وتی: ههفتهی داهاتوو گروپێكی دیكهی مامۆستایانی بهشدار له راوندی دووهمی پێداگۆجی دهگهڕێنهوه ههرێمی كوردستان و ئهوانیش له زانكۆكانی ههریم كاری خۆیان دهكهن كه ژمارهیهكهیان بهدیاری كراوی دهبێته 53 مامۆستاو ئێستا لهسهنتهرهكانی پێداگۆجی لهزانكۆكانی ههرێم وانه بهو مامۆستایانه دهلینهوه كه نازناوی زانستی بهدهست دێنن، ئهمانهش بهشێكن له پڕۆژه بهنێو دهولتیهكان.
زانکۆی ئەمەریکی لە عیراق- سلێمانی هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ پێشکەشکردنی باشترین کواڵیتی خوێندن بە وڵاتەکەمان
لە کۆتایی وتهكانیشیدا د.یوسف گۆران دەستخۆشی لە زانکۆی ئەمەریکی لە عیراق- سلێمانی كرد، ئەرک و هەوڵ و ماندووبوونی زانكۆكهی بەرز نرخاند و، وتی: ئەم زانکۆیە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تاکو ئێستا هەنگاوی گرنگی ناوە لە پێشکەشکردنی باشترین کواڵیتی خوێندن بە رۆڵەکانی وڵاتەکەمان، یەکەمین زانکۆ بووە کە هەوڵی بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی بۆ پرۆگرامەکانی خوێندن دابێت، ئێمە هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازین. هاوكات سوپاسی تایبەتی زانکۆی ئەریزۆناشی كرد بۆ بەشداریان لەم پرۆگرامە هاوبەشە.
لە بەشێکى دیکەى مەراسیمەکەدا كونسوڵی ئهرمیكا لهههرێمی كوردستان سوپاسی وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی كرد بۆ ئهو ههماههنگی كاركردنه، سهبارهت بهكارهكانی ولاتهكهشی له عیراق و ههرێمی كوردستان كونسوڵی ئهمریكا وتی: تا ئێستا بۆ هاوكاری كردنی خوێندنی باڵا لهههرێمی كوردستان و عیراق چەندین پرۆژەیان هەبوەو بهردهوامیش دهبن.
دواتریش د. بروس واڵکر فیرگسون – سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی، وتی: ئەم بڕوانامە دووانییە لەزانکۆی ئەمریکی سلێمانی و زانکۆی ئەریزۆناوە، بەشێکە لەپلانەکانی زانکۆمان بەرەو گەشەسەندن و هەڵکەوتویی و داهێنان. هەروەها وتی: فێرخوازان دەتوانن بڕوانامەی ئەمریکی لەناوخۆی عێراقدا بەدەست بهێنن، بەتێچویەکی کەمی خوێندن و ئاسودەییەکی زۆر، لەنزیک خۆیانەوە. وێڕای ئەوە ئەم پرۆگرامە، ئەرکی زانکۆمان لەبەرهەمهێنانی دەرچوانی بەهرەمەندی لێوەشاوە ئاسانتر دەکات.
لەلایەن خۆیەوە، پڕۆفیسۆر برنت وایت – جێگری سەرۆکی زانکۆی ئەریزۆنا بۆ کاروباری خویندنی نێودەوڵەتی كه وتارهكهی لهڕێگهی تۆماری ڤیدیۆییهوه له مهراسیمهكه پهخشكرا، رایگەیاند: زانکۆی ئەریزۆنا زیاد لەسەدەیەکە خەریکی پێگەیاندنی باشترین ئەندازیارە لەجیهاندا، بەردەوامیش دەبێت لەسەر ئەو کارەی لەعێراق و کوردستاندا ، بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی. هەروەها رایگەیاند: دامەزراوەکەمان و زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی وەک دوو هاوبەش پابەندن بەکوالیتییەوە.
جێگهی باسه ئەو فێرخوازانەی ساڵی ٢٠٢٠ ەوە ناویان لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی تۆمار دەکرێت لەم بەرنامەیە، دەتوانن بڕوانامەی دواڵ لەئەندازیاریی شارستانی و میکانیکیدا ، لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی و زانکۆی ئەریزۆنا بەدەست بهێنن.