دواى ئەوەى وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌هاوكاری هه‌ردو زانكۆی ته‌كنیكی ئۆستراڤا/ لقی هه‌ولێر و، زانكۆی (په‌لازكی) ده‌رفه‌تی (30) سكۆلهرشیپى بۆ خوێندنی پزیشكی گشتی و، پزیشكی ددان ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى (5/8/2018) بەچاودێرى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى بۆ کاندیدانى سکۆلەرشیپى چیک لە زانكۆی ته‌كنیكی ئۆستراڤا/ كه‌مپسی هه‌ولێر بەڕێوەچوو.
تاقیکردنەوەکە لەپرۆسەیەکى شەفاف و بەپێى پێوەرە زانستییەکان لەکەش و هەوایەکى زانستى لەبار، لەلایەن ژماره‌یه‌ك پرۆفیسۆری زانكۆی (په‌لازكی)یه‌وه به‌رێوه‌بردرا و، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیش ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆسهكهى کرد و، تیایدا ( 74) کاندید کە پێشووتر ناوەکانیان لە قۆناخی یەکەمی پێشبڕکێدا له پڕۆسه‌یه‌كی ورد و زانسیدا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رزترین كۆنمره‌ی قۆناخی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی (شۆرت لیست کرابون) و مافی به‌شداریكردنیان هه‌بو، ته‌نها (47) كاندید له‌و ژماره‌یه‌ك چونە پرۆسه‌ی پێشبڕكێ و، به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان كرد، هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تێچوی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كاندیده‌كانى گرتە ئه‌ستۆ،
کاندیدە سەرکەوتوەکان بەشدارى تاقیکردنەوەى توانستى زانستیان لە بابەتەکانى (بایۆلۆجى – کیمیا– فیزیا – بیرکارى– زمانى ئینگلیزى) بەزمانى ئینگلیزى ئه‌نجامدا، دواى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى چاوەڕێ دەکرێت لە ڕۆژانى ئایندەدا ئەنجامى تاقیکردنەوەکە ڕابگەیەندرێت، بەوه‌ش کاندیدە هەمیشەییەکان دیارى دەکرێن.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ گه‌نجان و په‌ره‌پێدانی تواناكانیان له زانكۆ پێشكهتوهكانی جیهان، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌لی یه‌كسان، شه‌فافیه‌ت، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.