Nov 2016

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕێز له‌ قوربانيانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌نێ

IMG_5016.JPG

 بە‌بۆنە‌ی یادی 28 ساڵە‌ی بۆردومانكردنی شاری هەڵه‌بجە بەچەكی كیمایی، هاوشێوەی دەزگاو دامەزراوەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە‌چە‌ند ساتێك وە‌ستان بۆ گیانی پاكی شە‌هیدان ڕێز لە‌ قوربانیانی كارە‌ساتە‌كە‌ گیرا.

سەعات (11:00)ی پێش نیوە‌ڕۆی ئە‌مڕۆ چوارشەممە، رێكەوتی 16/3/2016 كە هاوكاتە لەگەڵ ساڵوڕۆژی بۆردومانكردنی شاری هەڵه‌بجە بەچەكی كیمایی، بەئامادەبوونی ڕاوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی و سەرجەم فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە‌ساتێك وە‌ستان و بێدە‌نگی، رێزو نە‌وازشیان بۆ شەهەیدانی هە‌ڵە‌بجە‌ نیشانداو یادی قوربانیانی ئە‌و مە‌رگە‌ساتە‌ مێژوییە‌یان كردە‌وە‌، كە‌ ماتە‌مینی گە‌لە‌كە‌مانە‌و سڵاوی وە‌فادارییان بۆ گۆڕی پێنج هە‌زار شەهیدی ئە‌و شارە‌ سە‌ربە‌رزە‌ لە‌مێژوی گەلەكەماندا نیشاندا.

لەو یادەدا فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هاوسۆزی و هاوخە‌می خۆیان بۆ كە‌سوكارو  قوربانیان دوپاتكردەوەو، هیوایان خواست تاوانی لە‌و جۆرە‌ لە هیچ شوێنێكی جیهاندا دوبارە‌ نە‌بێتە‌وە‌ و، هاوكات داوایان كرد كە قە‌رە‌بوی كە‌سوكاری قوربانیانی ئە‌و كارە‌ساتە‌ بكرێتە‌وەو‌ خزمە‌تی زیاتریش پێشكە‌ش بە‌ دانیشتوانی پارێزگای هە‌ڵە‌بجە‌ بكرێ