Nov 2016

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ د. یوسف گۆران بۆ بنه‌ماڵه‌ى خوالێخۆشبوو د. عه‌ونى ئاكره‌یى

newsitem-1960-27.02.2015-ku.jpg

به‌ناوى خۆم و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى خوالێخۆشبوو د. عه‌ونى ئاكره‌یى به‌ڕێوه‌به‌رى پرۆگرامه‌كان له‌دیوانى وه‌زاره‌ت ده‌كه‌م، كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌واڵى ماڵئاوای یه‌كجاره‌كیمان پێگه‌یشت.

د. عه‌ونى ئاكره‌یى كه‌سێكى دڵسۆز و سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ كاره‌كانى، له‌خواى گه‌وره‌ داواكارین خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات و سه‌بورى بنه‌ماڵه‌كه‌شى بدات.
انا لله و انا الیه راجعون

د. یوسف گۆران
وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى
27-شوبات-2015